Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێنج لایه‌نی سیاسیی داوای به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن

2017-10-19 15:38:37



ڕۆژنیوز - قه‌ره‌چوغ ئه‌نوه‌ر

 

له‌ باره‌ی ڕه‌وشی ئێستای هەرێمی کوردستان پێنج لایه‌نی سیاسی داوا له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتیی، کە ده‌که‌ن بێده‌نگ نه‌بن و سنوورێک بۆ حکومه‌تی عێراق دابنێن.

 

ئه‌مڕۆ، هەریەک لە حزبی شیوعی کوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان، حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و حزبی سۆسیالستی کوردستان و پارتی کرێکاران و ڕه‌نجده‌رانی کوردستان، لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و لەدوای کۆبوبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیەنداروێکیان خوێندەوە.

 

گۆران جه‌لال، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تی پینج حزبەکە ڕاگەیەندراوەکەی خوێندەوە، کە تیایدا هاتبوو:"داگیرکردنی که‌رکوک و ناوچه‌کانی دیکه‌ ئیدانه‌ ده‌که‌ین و ئه‌و کارانه‌ی که‌ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌کانی دیکه‌ کردیان هه‌موو ڕێسا و یاساکانیان پێشێل کردووه‌، بۆیه‌ داوا له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌که‌ین بێده‌نگ نه‌بێت و سنوورێک بۆ حکومه‌تی عێراق دابنێــت".

 

هەروەها، هاتبوو: ئه‌و هێرشانه‌ی کران سه‌لماندی، که‌ تەنیا یه‌کڕیزیی هەرێمی  کوردستان ده‌توانێت زامنی پاراستن و سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ بێت، که‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ داوا ده‌که‌ین به‌ گوتارێکی نیشتمانی هه‌مه‌لایه‌ن خۆمان ڕێک بخه‌ین.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داواکرابوو، کە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن.

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin