Smiley face
Smiley face
Smiley face

پرۆژەی زمانی کتێبەکان بەردەوامیی هەیە

2017-10-19 15:09:48



ڕۆژنیوز - جیهاد هەورامی


 
ڕێکخراوی نیشتیمانی کورد بۆ ژینگە و پەروەردە، پڕۆژەی 'زمانی کتێبەکان' بۆ بە کلتور کردنی خوێندنەوە و بەردەوامیی پێدەدەن.


 
ئەمڕۆ، لە بەردەم باخی گشتی هەڵەبجە، ڕێکخراوی نیشتیمانی کورد بۆ ژینگە و پەروەردە لەژێر ناوی 'با هەمووان لەگەڵ کتێبەکان بیربکەینەوە'، لەپێناو بەکلتور کردنی کتێب خوێندنەوە، پڕۆژەی زمانی کتێبەکان-یان لە هەڵەبجە بەردەوامیی پێدا.


مەستورە سلێمان، ئەندامی پڕۆژەی زمانی کتێبەکان بۆ ڕۆژنیوز وتی:"پرۆژەکە بریتییە لە گۆڕینەوەی کتێب و ئامانجمانیشمان بە کلتور کردنی خوێندنەوەیە.

 

مەستورە سلێمان

 

ناوبراو، زیاتر ڕوونیکردەوە و وتی:"بەهۆی قەیرانی دارایی و ئەو ئاڵۆزییە سیاسیانەی کە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، کاریگەری لەسەر خوێنەران دروست کردووە، زۆر بەکەمی ڕوو لە کڕینی کتێب دەکەن، بۆیە ئێمە لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیەمان دەرفەتی ئەوەیان بۆ دەڕەخسێنین کە ئەو کتێبانەی لە ماڵەوە خوێندویانە بیبەخشنە پڕۆژەکەمان، لەبری ئەوە دەتوانن کتێبی نوێ‌ ببەن، بەمەش زۆرترین کەس سود لە کتێبەکان دەبینێت، بێ‌ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەکیش خەرج بکات".

 

مەستورە، وتیشی:"سەرەتای دەستپێکردنی پرۆژەکەمان لە شاری سلێمانی بوو، کە خۆشبەختانە بەدەمەوە هاتنێکی باشی هاوڵاتیان و خوێنەرانی پێوە دیاربوو".


مەستورە سلێمان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە پڕۆژەکەیان بەردەوامیی پێ‌ بدەن بۆ چەند شار و شارۆچکەیەکی تری هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ لە هەڵەبجە بەڕێوەی دەبەن و دواتر ڕوو دەکەنەوە شارەزوور و گەرمیان و هەولێر-یش.

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin