Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێبوار تەها: تەنها هاوڵاتی و پۆلیس لە کەرکوک دەمێننەوە

2017-10-19 14:47:37



ڕۆژنیوز - سۆران محەمەد 

 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایدەگەنێت، کە سەرجەم هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شارەکە دەکشێنەوە و تەنها هاوڵاتی و پۆلیس لە کەرکوک دەمێننەوە.

 

کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕی ئەمڕۆ، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک، ڕێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

 

ڕێبوار تەها، لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، وتی:"ئەو دەنگۆیانەی، کە باس لە خراپی دۆخی ئەمنی شاری کەرکوک دەکەن، سەرتاپایان دوورن لە ڕاستییەوە، چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن دەیانەوێت ڕەوشی شارەکە بشوێنن، دۆخی ئەمنی شارەکە ئارامە و هاوڵاتیان گەڕاوونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".

 

ئاماژەی بەوەشکرد:"هێزەکانی حەشدی شەعبی نیوەیان لە کەرکوک کشاونەتەوە، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شارەکە دەکشێنەوە و ئەمنییەتی شاری کەرکوک ڕادەستی پۆلیسی فیدراڵی عێراق  دەکرێت، جگە لە پۆلیس هیچ هێزێکی تری ئەمنی لە شارەکە نامنێت، هەروەها هیچ بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە کەرکوک نەماوە".

 

ڕێبوار تەها، ئەوەشی وت:"کەناڵەکانی پارتی دەیانەوێت ڕەوشی ئەمنی کەرکوک بشوێنن و ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو هاوڵاتیان بڵاوبکەنەوە".

 

دەربارەی هێرش بۆ سەر کەرکوک، لەلایەن پارتی-ەوە، ڕێبوار تەها، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتی:"ئەو دەنگۆیان هەن کە پارتی بە هێزێکی زۆرەوە هێرش بکاتە سەر شاری کەرکوک، بەڵام هێرش بۆ سەر کێ ئەنجام دەدەن؟، تەنها هاوڵاتی و پۆلیس لەم شارەدا دەمێننەوە، هێرش کاتێک ئەنجام دەدرێت کە سوپای و حەشد لەناو شار هەبن، بەڵام هیچ هێزێکی حەشدی شەعبی لەناو شار نامێنێتەوە، کەواتە هێرش ناکرێت".

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin