Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆدار: ڕزگارکردنی ڕەقە سەرکەوتنی مۆدێلی پێکەوەژیانی گەلانە

2017-10-19 14:11:06



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆدار، پیرۆزبایی سەرکەوتنی شەڕڤانان و ڕزگارکردنی شاری ڕەقە دەکات و دەڵێت:" ڕزگارکردنی ڕەقە سەرکەوتنی مۆدێلی پێکەوەژیانی گەلانە".

 

ئەمڕپۆ کۆمەڵگای دیموکرات و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کۆدار)، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕزگارکردنی شاری ڕەقە-وە بڵاوکردەوە.

 

لە پەیامەکەدا، کە وێنەیەکی بۆڕۆژنیوز نێدراوە، هاتووە:"ئەم سەرکەوتنە مەزنە له‌ ڕێبه‌ر ئاپۆ لە هەموو گەلی ناوچەکە بە تایبەت گەلی قارەمانپەروەر و خۆڕاگری کورد و شەهیدانی ڕێگەی ئازادی پیرۆز دەکەین".

 

هەروەها، هاتووە:"بە گرتنی شاری ستراتیژیی ڕەقە، جارێکی تر سەلمێندرا، کە پرۆژەی پێکەوە ژیانی گەلان کە رێبەر ئۆجەلان پیشکەشی مرۆڤایەتی کرد سەرکەوت و توانی گەلانی ناوچەکە لە عەرەب و کورد و تورکمان و ئاشوری لە دەست هێزە داپلۆسێنەرەکان ڕزگار بکات و ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکە بگەڕێنێتەوە".

 

ئەوەش هاتووە:"ڕزگارکردنی ڕەقە دەستکەوتنێکی تاریخی و گرنگە لە مێژووی گەلی کوردستان و ناوچەکەدا و سەرکەوتنی مۆدێلی پێکەوەژیانی گەلانە".

 

کۆدار دەشڵێت:"لە کاتێکدا ئەم رۆژانە شاری کەرکوک بە سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی باشور ڕادەستی میلیشیاکانی سەربە ئیران کرا، کە لە شوێنێکی تری ئەم کوردستانە ئاهەنگی سەرکەوتنی مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک دەخوێندرێت، ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە هیچکات پرۆژەی دەولەت-نەتەوە و ئەوانەی بەردەوام لە تەپڵی دەوڵەت دەدەن نەک چارەسەری بەخۆیەوە ناهێنێت بگرە ماڵوێرانکاری و قەتلوعامی گەلانی ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە". 

 

لەکۆتایی پەیامەکەشیدا، کۆدار، بانگەوازیی لە گەل دەکات، کە یەکێتی و یەکڕیزیی خۆیان بە پشتبەستن بە پرۆژەی پێکەوەژیانی گەلان پتەو بکەن.

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin