Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە خانەقین خۆپیشاندان بۆ دەرکردنی حەشدی شەعبی بەڕێوەدەچێت

2017-10-19 13:26:00



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ کرێکار 

 

دانیشتوانى شارۆچکەى خانەقین خۆپیشاندانێکیان بۆ دەرچوونى هێزەکانى حەشدی شەعبی و پۆلیس لە سارۆچکەکەیان ئەنجامدا و بەپرسێکی حزبی-ش دەڵێت: تا ئێستا هێزەکانى حەشدی شەعبی و پۆلیسی دیالە لەناو شارۆچکەى خانەقینن و نەکشاونەتەوە.

 

 پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی شارۆچکەی خانەقینى سەربە پارێزگاى دیالە لە گۆڕەپانى کرندی شارۆچکەکە، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.

 

هێمن مەنسور، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ٨ى خانەقینى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، بە ڕۆژنیوزی وت: بەشێک لە دانیشتوانى شارۆچکەى خانەقین، نیگەرانن لەهاتنى هێزەکانى حەشدی شەعبی و سوپاى عێراق و پۆلیسی دیالە بۆ شارۆچکەکەیان و داواى دەرچوونیان دەکەن.

 

هێمن مەنسور وتیشی: خۆپیشاندەران دروشمى "بژی پێشمەرگە" و "بژى مامە" و "دەرچن لە شارەکەمان" دەڵێنەوە و ئاڵاى هەرێمی کوردستانیان بەرز کردوەتەوە، هیچ گرژیی و ئاڵۆزییەک-یش لەو خۆپیشاندانە نەکەوتووەتەوە.

 

ناوبراو، ڕاشیگەیاند: تا ئێستا هێزەکانى حەشدی شەعبی و پۆلیسی دیالە لەناو شارۆچکەى خانەقینن و نەکشاونەتەوە، هەروەها  بەر لە بازگاى باوە مەحمود بازگەیەکى حەشدی شەعبی دانراوە و لە بازگەى باوە مەحمود-یش  هێزەکانى ئاسایشی هەرێم و حەشد پێکەوە جێگیربوون. 

 

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی خانەقین ئاماژەى بەوەشدا، بەشێک لە فەرمانگە حکومیەکان گەڕاونەتەوە سەر کار و مەڵبەندی یەکێتى و حزبی شیوعى لە ناو خانەقین-دان و دەوامى فەرمى خوێندنگاکانیش ڕاگیراوە.

 

فۆتۆ/ئاراس محەمەد

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin