Smiley face
Smiley face
Smiley face

عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ دەرکرد

2017-10-19 13:18:12



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دادگای فیدراڵی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکرد.

 

کەمێک پێش ئێستا دادگای ڕەسافەی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکرد، بە تۆمەتی ئەوەی لە پەیامەکەی دوێنێ-یدا سوپای عێراق و هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بە داگیرکەر ناوبردووە.

 

دادگا پەیامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ وەک ئیهانەکردن و دژایەتییکردنی بە بەهێزی پۆلیس و سوپای عێراق لە کەرکوک هەژمار دەکات.

 

بۆ دەرکردنی ئەوبڕیارە، دادگای ڕەسافە پشتی بە ماددەی ٢٢٦ی یاسازی سزادانی عێراق بەستووە.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin