Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکوک: نە هێرش هەیە و نە ڕاپەڕین

2017-10-19 12:58:07



ڕۆژنیوز - کەرکوک

 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندنی یەکێتی لە کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، کە دۆخی ئەمنی شاری کەرکوک ئارامە و نە هێرش هەیە و نە ڕاپەڕین دەشڵێت:"هاوڵاتیانی شارەکە دەگەڕێنەوە بۆ کەرکوک".

 

لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن، دەنگۆی هێرش کردنە سەر سوپای و حەشدی شەعبی لەلایەن هێزی خۆبەش و هاوڵاتیەوە لە شاری بڵاوکراوەتەوە، بەرپرسێکی یەکێتیش ئەو دەنگۆیان ڕەت دەکاتەوە.

 

عەلی قەڵای، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتی نیشمانی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئەو پڕوپاگەندەی لە کەرکوک دەکرێت، کە گوایە هێرش کراوەتە سەر هێزە ئەمنییەکان دوورە لە ڕاستییەوە، نە هێرش هەیە نە ڕاپەڕین، کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی پارتی دەورێکی خراپ دەبینن و دەیانەوێت ڕەوشەکە بشێوێنن".

عەلی، وتیشی:"ڕەوشی ئەمنی شاری کەرکوک ئارامە، هاوڵاتیانی شارەکە دەگەڕێنەوە بۆ کەرکوک".

 

بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی دووی کەرکوکی یەکێتی نیشمانی کوردستان، وتیشی:"چەکدارانی حەشدی شەعبی بە فەرمی لە شارەکە کشاونەتەوە".

 

لە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق هێرشیان کردە سەر شاری کەرکوک و شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین و دوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە، بەتەوایی کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی عێراقەوە و دواتریش لە سەرجەم ناوچە جێنانکۆکەکان پێشمەرگە کشایەوە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی تیایدا جێگیربوون.


شەوی ڕابردوو ەوە بە فەرمانی هادی عامری، بەرپرسی گشتی ڕیکخراوی بەدر هێزەکانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە دەستیان بە کشانەوە کرد.

 


ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin