Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێرشێکی تاڵیبان بۆسەر بارەگایەکی سوپا ٥٣ کوژراوی لێکەوتەوە

2017-10-19 11:38:56



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارەکانی تاڵیبان بۆسەر بارەگایەکی سەربازیی سوپای ئەفغانستان، ٤٣ سەرباز و ١٠ چەکداری هێرشکەر کوژران.

 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٠٠ بە کاتی ئەفغانستان چەکدارەکانی تاڵیبان هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی سەربازیی سوپا لە پارێزگای قەندەهاری ئەفغانستان، کە ٦٠ سەربازی تێدابووە.

 

ڕاگەیەندراوە، کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٤٣ سەرباز کوژراون، نۆ سەرباز برینداربوون، شەش سەرباز بێ سەروشوێن بوون و تەنیا دوو سەرباز لەو هێرشە بێ زیان دەربازیان بووە، هەروەها ١٠ چەکداری تاڵیبانیش کوژراون.

 

چەکدارەکانی تاڵیبان بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرتووە.

 


ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin