Smiley face
Smiley face
Smiley face

هێرشێکی چەتەکانی داعش لە دێرەزۆر تێکشکێندرا

2017-10-19 09:20:19



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شەڕڤانانی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە هێرشێکی چەتەکانی داعشیان تێکشکاند و دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرت کە هەڵگری مادە تەقەمەنییەکانی چەتەکانی داعش بووە.

 

شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی سوەری سەر بە دێرەزۆر کە کەوتووەتە سەر سنووری نێوان سوریا و عێراق، چەتەکانی داعش هێرشێکیان کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

 

شەڕڤانان وەڵامی ئەو هێرشەیان دایەوە و لە ئەنجامی شەڕێکی قورسدا ژمارەیەکی زۆری چەتە هێرشکەرەکان کوژران و شەڕڤانان توانیان دەست بە سەر بارهەڵگرێکی تەقەمەنیی چەتکاندا بگرن.

 

تا دەچێت شەڕڤانان زیاتر پێشڕەوی دەکەن و گورزی قورستر لە چەتەکانی داعش دەدەن.


ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە لە ڕۆژی ٩ی ئەیلولەوە بە مەبەستی ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی رووباری فورات و باکوری دێرەزۆر لە چنگی چەتەکانی داعش دەستیپێکرد.

 

ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin