Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەگوندەکانیش چالاکی بۆ ئازادی ئۆجالان و دژایەتی هێرشی سوپای عێراق بەرێوە چوو

2017-10-18 20:24:37



 

ڕۆژنیوز ـ محەمەد و تاهیر

 

 

لە بناری قەندیل لە خۆپیشاندانێکی گوندنشیناندا، داوای زانینی دۆخی ئۆجالان کرا، هەروەها هێرشی سەر ناوچە دابڕاوەکانیش شەرمەزارکرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، بە دەست پێشخەری تەڤگەری لە گوندی شەروێت لە بناری قەندیل، کە سەر بە شارەدێی ژاراوەی قەزای پشدەرە، گوندنشینان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.

 

 

 

لە خۆپیشاندانەکەدا شێخ محەمەدی بەستێ، بەناوی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانەوە، قسەیکردو وتی:"۱۹ ساڵ لەمەوبەر پڵانێکی گەورە لە سەر ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بەڕێوە چوو، ویستیان بە گرتنی ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن،بەڵام فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لەوە گەورەتر بوو کە گەلی کورد ئیرادەی نەمێنیت، بۆیە تەڤگەری ئازادی لە زیندانەکان و دەرەوەش ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر و بەهێزتر بوو، گەنجانی کورد لە هەر چوارپارچی وڵات هاتنە ناو تەڤگەری ئازدی گەلی کوردەوە".

 

(شێخ محەمەدی بەستێ)

وتیشی:"لێرەوە بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەلێن ئەگەر بە زووترین کات بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکرێت، تورکیا بەرەو بارودۆخێکی خراپ دەچێت و دەکەوێتە ناو گۆمێک، کە هاتنەدەرەوەی مەحاڵە، پەیاممان بۆ لایەنگران و کوردان لە هەر چوار پارچە ئەوەیە کە بکەونە جولە و خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن".

 

لەسەر دۆخی کەروکوکیش وتی:"بەداخەوە کەرکوک لە لایەن دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستانەوە ڕادەستی هێزەکانی عێراق کرا، ئەوەی جێگەی داخە کە بە سەدان شەهید و بریندار لەم ڕۆژانەی دوایی لە پێناو بەرگریکردن لەکەرکوکدا دراون".

 

یەکێک لە بەشداربووانی چالاکیەکە بە ناوی شەپۆل عەبدوڵا بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لێرەوە داوا لە گەلی کورد هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەم، هەموو یەک دەنگبن بۆ ئەوەی کارەساتی وەک شەنگال و کەرکوک بە سەرماندا نەیەتەوە.

(شەپۆل عەبدوڵا)

بەشداربوویەکی دیکە، بە ناوی شێخ لەتیف ڕایگەیاند: پێویستە دوڵەتی تورک بە سیاسەتە گڵاوەکانی خۆیدا بچێتەوە، شتێکیتر ئەوەیە کە داگیرکەرانی کوردستان سەبارەت بە دۆزی کورد یەکیان گرتووە، ئەو بارودۆخی لە کەرکوک روویدا بە داخەوە کاریگەری خستە سەر هەموو کوردێک، بۆیە لێرەوە داوا لە سەرکردایەتی کورد دەکەین بە خۆیاندا بچنەوە، لێرەشەوە داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکەم، کە لە ڕێگای مینبەرەکانەوە هەوڵبدەن کە پەیامێک ئاراستەی ڕای گشتی جیهان و ئیسلام بکەن لە سەر دۆخی بەڕێز ئۆجالان و شەڕی نەخوازراو بە سەر گەلی کورددا.

(شێخ لەتیف)

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin