Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجان بۆ دۆخی ئۆجالان چوونە بەردەم 'سی پی تی' جیهانی

2017-10-18 20:08:49



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

گەنجانی کورد لە ئەوروپا، بۆ زانینی دۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، چونە بەردەم کۆمیتەی ڕێگرتن لە ئەشکەنجە- 'سی پی تی'، لە فەرەنسا.

 

ئەمڕۆ بە ئامانجی زانینی دۆخی تەندروستی ئۆجالان، چەند گەنجێک چوونە بەردەم بارەگای سی پی تی جیهانی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا.

 

کۆمەڵێک گەنج وێڕای ئاستەنگییەکان، توانییان بچنە حەوشەی بارەگای کۆمیته‌ی ڕێگرتن له‌ ئه‌شکه‌نجه‌ - سی پی تی،ی جیهانی، و بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوە بدوێنن لەسەر دۆخی ئۆجالان.

 

گەنجان ڕایانگەیاند، بەرپرسانی سی پی تی، پێیان ڕاگەیاندوون، کە نیگەران نەبن و دۆخی تەندروستی ئۆجالان باشە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لەداهاتوودا چالاکی زیاتر دەکەن بۆ زانینی دۆخی تەندروستی ئۆجالان و پەرە بەشێوازی چالاکییەکانیان دەدەن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin