Smiley face
Smiley face
Smiley face

خیانەتەکانی بارزانی و پارتی لە شەنگالدا.. دۆسییە

2017-10-18 19:14:26



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی وەکچۆن لە ساڵی ٢٠١٤دا لە بەرامبەر هێرشی چەتەکانی داعش شەنگالیان چۆڵکردو خەڵکی ئێزدییان بێ بەرگری جێهێشت، ئەم جارەش لە بەرامبەر حەشدی شەعبیدا بە فەرمانی مەسعود بارزانی کشانەوەو دیسانەوە خەڵکی ئێزدییان بەجێهێشت.

 

ئەم دۆسییەیە چاوخشاندنێکە بەسەر هەڵوێست و خیانەتەکانی مەسعود بارزانی و بنەماڵەکەی، لە ئاست خەڵکی ئێزدی و شەنگالدا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.

 

مەسعود بارزانی پاش ئەوەی پێشمەرگەکانی لە ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا شەنگالیان بێ بەرگری لە بەرامبەر هێرشی چەتەکاندا بەجێهێشت، وتی، ئێمە شەنگالمان ڕزگارکرد، ئەوە لە کاتێکدایە کە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار پاش بەرخۆدانێکی گەورەو و پاش ئۆپەراسیۆنێکی چەندین مانگە سەرئەنجام لە ڕۆژی ١٣ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٥دا شەنگالیان ڕزگارکردبوو.

 

بارزانی پاش ڕزگارکردنی شەنگال لە قسەکانیدا هیچ ئاماژەیەکی بە ڕۆڵی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارو شەرڤانانی یەبەشە و یەژەشە نەدا، ئەو وتی:"شەنگال بە خوێنی پێشمەرگە ڕزگاربووەو جگە لە پێشمەرگە هیچ هێزێک بەشداری ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شەنگال نەبووە".

 

پاش ئەوەی ئەردۆغان وتی، ڕێگانادەین شەنگال ببێتە قەندیلێکی دیکە، نێچیرڤان بارزانی وتی: شەنگال هیچ پەیوەندییەکی بە پەکەکەوە نییە، پێموانییە شەنگال ببێتە قەندیلێکی دیکە، نە پەکەکە و نەهیچ هێزێکی دیکە ناتوانێت لە بارەی شەنگالەوە بڕیاربدات، ڕێگا نادەین پەکەکە دەستێوەردانی شەنگال بکات.

 

نێچیرڤان بارزانی لە ڕۆژی ٢٤ی مانگی ١٢ی ٢٠١٦ دا قسەی بۆ ئەل مۆنیتۆر کرد و لە بارەی هەپەگەوە وتی: هەبوونی گەریلاکان لە شەنگال زیانێکی ستراتژی هەیە، داوادەکەین بە خێراترین کات شەنگال چۆڵبکەن، نێچیرڤان پاشان لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئەگەر پەکەکە شەنگال چۆڵ نەکات ئامادەن لەگەڵیان شەڕ بکەن، دەڵێت:"بەڵێ".

 

لە وەڵامی داواکاریی کۆمەڵگای ئێزدیی بۆ مافی خۆبەرێوەبەریی دیموکراتیدا، هێزەکانی پارتی لە ڕۆژی ٣ی ئازاری ٢٠١٧دا هێرشیان کردە سەر خانەسۆر و پەلاماری سەنگەرەکانی یەبەشە و یەژەشەیان دا، لەو هێرشەدا حەوت شەڕڤان و دوو گەریلای هەپەگە کە دەیانویست ڕێگری بکەن لە ئەنجامدانی هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە شەهید کران، دواتریش هێزەکانی پارتی تەقەیان لە خۆپیشاندانێکی دژەشەڕی خەڵکی ئێزدی کردو لە ئەنجامیدا ڕۆژنامەنووس نووژییان ئەرهان شەهید بوو.

 

بارزانی ڕۆژی ٤ی ئازار لە بارەی ئەو هێرشەوە ڕایگەیاند: هیچ کەس مافی ئەوەی نییە دەستێوەردانی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بکات.

 

هەروەها ڕۆژی ١٧ی ئازار لە کۆبوونەوەیەکدا لە شەنگال وتبووی: بە درێژەی مێژوو هێرش کراوەتە سەر خەڵکی ئێزدی، لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شەنگالدا سەدان پێشمەرگە شەهیدبوون، شەنگال جگە لە پێشمەرگە پێویستیی بە هیچ هێزێکی دیکە نییە، هێزەکانی دیکە دەبنە ئاستەنگ لە بەردەم کارەکانی پێشمەرگە لە شەنگالدا، وەک بڵێی ئاگاداری ئەوە نەبێت، کە کارەکانی پێشمەرگەی پارتی لە شەنگال تەنیا ڕادەستکردن و بەدەستەوەدان و بەجێهێشتنییەتی.

 

پاش ئەوەی بارزانی لە مانگی نیساندا سەردانی تورکیا کرد، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ڕۆژی ٢٥ی نیساندا شەنگال و قەرەچۆغی ڕۆژئاوای کوردستانیان بۆردومان کرد، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا لە شەنگال گەنجێکی ئێزدی شەهید بوو، بەڵام دیسانەوە بارزانی پەکەکە کردە بەهانە و هەبوونی پەکەکەی لە شەنگال بە هۆکاری ئەو بۆردومانانە لە قەڵەم دا.

 

مەسرور بارزانی، کوڕی مەسعود بارزانی قسەی بۆ ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز کردووە و وتوویەتی: ئەو هێرشە شۆکی کردین، ئێمە داوای وەڵاممان لە تورکیا کرد، بەڵام هەتاکو ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەداوینەتەوە، هۆکاری هەموو ئەو کێشانە پەکەکەیە، وتبووشی، کە پەکەکە دەبێتە هۆی ئەوەی تورکەکان ڕوو بکەنە شەنگال.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin