Smiley face
Smiley face
Smiley face

لەهەڵەبجە گۆشەگیری سەر ئۆجالان شەرمەزار كرا

2017-10-18 18:36:27



ڕۆژنیوز – جیهاد هەورامی

 

گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان-پەكەكە، لە هەڵەبجە شەرمەزار كرا، لە چالاكیەكەدا باس لە ئاڵۆزییەكانی كەركوكیش كرا.

 

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم بانقە كۆنەكەی هەڵەبجە و بەدەستپێشخەری هەرێمی شارەزووری تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان و بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەچاو لە هاوڵاتیانی شارەكە، بەمەبەستی شەرمەزاركرنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن توركیاوە گردبونەوەیەكی ناڕەزایەتی ئەنجامدراو، باس لە ئاڵۆزییەكانی كەركوكیش كرا.

 

سەرەتا ڕەحمان ڕەسول، لەسەرناوی هەرێمی شارەزووری تەڤگەری ئازادی، وتەیەكی پێشكەشكردو وتی:"ماوەی دوو ساڵە دەسەڵاتدارانی توركیا ناهێڵن كەسوكار و پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی بكەن و بیبینن، بەو هۆیەوە چارەنسی نادیارە، لە ساڵی ١٩٩٩ پیلانگێڕی دژی سەركردەكەمان كرا، ئێستاش پیلانگێڕیەكی تر لەسەر باشوری كوردستان بەجۆرێك كرا و گەیشتوەتە ترۆپكێك كە خیانەتكاران پێشەنگایەتی دەكەن".

 

 

ڕەحمان، وتیشی:"بەداخەوە سیاسیەكانی باشوری كوردستان بەڕێككەوتن پێشمەرگە لە كەركوك و شەنگال و مەخمور دەكشێننەوە و ڕادەستی حەشدی شەعبی دەكەن، ئەمەش هەمان پیلانگێڕییە كە لە ساڵی ١٩٩٩ دژی عەبدوڵا ئۆجالان كراوەو دەیانەوێت‌ ئیرادەی گەل لە باشور تێكبشكێنن، بەئەنجامدانی ڕیفراندۆم هێزی عێراقیان هێنایە ناو كەركوك، هەرچەندە ئێمە پێشتر ئاگادارمان كردنەوە و بایكۆتی هەڵبژاردنمان كرد، چونكە پێمان وابو پارتی و مەسعود بارزانی ئەیانەوێت‌ پیلانێكی تر دژی گەلەكەمان لە باشور ئەنجام بدەن".

 

دواتر لەسەرناوی ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان- ڕژاك، كەژاڵ ئەحمەد، وتەیەكی پێشكەشكردو وتی:"نۆزدە ساڵ پێش ئێستا دەوڵەتانی زلهێزی جیهان بەهاوكاری وڵاتانی داگیركەری كوردستان و دەزگا سیخوڕیەكانیان، دەستیان بەئەنجامدانی گەلەكۆمەیەكی نێودەوڵەتی كرد لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، بۆیە ئێمەش ئەوانەی كە بەشداربوون لەو پیلانگێڕییە  زۆر بەتوندی شەرمەزاریان دەكەین".

 

 

كەژاڵ، وتیشی:"عەبدوڵا ئۆجالان بە هەنگاوەكانی بۆ ئازادی ژن گەورەترین شۆڕشی فیكری و نەتەوەیی و دیموكراسی ئەنجامدا و لەسەر ئەم بنەمایە ڕووبەڕووی هەموو دەسەڵاتە گەندەڵ و داگیركەرەكان بویەوەو، سەر لەنوێ‌ ڕوناكی و ئازادی بۆ هەموو زوڵم لێ‌ كراوان و لەسەرو هەمویانەوە بۆ ژنان و نەتەوەی كورد گەڕاندەوە".

 

پاشان هەرێم عەبدوڵا، بەناوی گەنجانی وڵاتپارێزی كوردستانەوە وتی:"بەداخەوە چەند لایەنێكی سیاسی باشوری كوردستان بەهاوكاری وڵاتانی داگیركەری گەلەكەمان لە ڕابردوودا چەند شوێنێكی كوردستانیان ڕادەستی دوژمنانمان كرد و لەئێستاشدا مەترسی لەسەر شارەكانی تری وەك سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە هەیە، بۆیە وەك گەنجانی وڵاتپارێز هەوڵ و تێكۆشانی خۆمان تا لوتكەی سەركەوتن بە ئاڕاستەی ناوچە جێناكۆكەكان دەبەین بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە".

 

 

هەرێم، وتیشی:"تاكە چارەسەر بۆ ئەم دۆخە ئاڵۆزەی باشوری كوردستان تەنها شوێن كەوتنی فكر و فەلسەفەی ئۆجالانە، كە بەداخەوە لەسایەی حزبەكانی باشوری كوردستان و هێزە داگیركەرەكانەوە ١٩ ساڵە لە زیندانی تاكەكەسی دەوڵەتی توركیایەو، دوو ساڵیشە ناهێڵن كەس چاوی پێبكەوێت، بۆیە وەك گەنجان بانگەوازی لە تەواوی گەلەكەمان دەكەین، بێدەنگ نەبن لەئاست ئەم داگیركارییە و فرۆشتنی خاك و نیشتیمانمان".

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin