Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی، چالاکی بۆ دەستەکەوتنی زانیاری لەبارەی تەندروستی ئۆجالانەوە بەردەوامە

2017-10-18 18:05:30



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

تەڤگەری ئازادی لە سێھەم ڕۆژی چالاکییەکانی بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی ڕەوشی تەندروستی ئۆجالان بەردەوامە، لە ئێستاشدا لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی خێمەیان ھەڵداوە.

 

چەند ڕۆژێک لە مەوپێش لەلایەن ھەندێک میدیای نەژاد پەرستی تورکیاوە زانیاری ئەوە بڵاو کرایەوە کە ڕەوشی تەندروستی ئۆجالان خراپە و ھەندێکیشیان ئاماژەیان بەوەکردووە کە گیانی لەدەستداوە، بۆیە ئێستا چالاکی بەرفراوان لە لایەن گەلی کوردەوە بەڕێوەدەچێت.

 

دڵشاد ئەحمەد، لەبارەی کەمپینەکەیانەوە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئێمە لە سێھەم ڕۆژی کەمپینەکەمان بۆ ئازدی سەرۆک ئاپۆ و دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی تەندروستییەوە بەردەوامین".

 

 

وتیشی:"لەمڕۆدا چەند چالاکییەک بەڕێوە چوون لە کەمپینەکەماندا، لە سەرەتادا وتاری تەڤگەری ئازادی خوێندرایەوە، دواتر ھاوڵاتیان پارچە ھۆندراوە و پەخشان و وتاریان پێشکەشکرد، ھەڤاڵ خەبات ھەولێری سیمیناڕێکی پێشکەشکرد لەبارەی ڕەوشی تەندروستی سەرۆک ئاپۆ و پلان گێڕییەکانی سەر گەلی کورد".

 

لە درێژەی چالەکییەکەنی کەمپنەکەدا ھونەرمەندان سرود و گۆرانییان پێشکەشکرد و ھاوڵاتیانی شاری سلێمانیش بە وتنەوەی دروشم و وەستان لە خێمەی کەمپینەکەدا بەشدارییان لە کەمپینەکەدا کرد.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin