Smiley face
Smiley face
Smiley face

داوادەکرێت دەزگاکانى راگەیاندن بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن

2017-10-18 17:30:52



رۆژنیوز – ئاشى ئەحمەد

 

قائیمقامى چەمچماڵ رەتیدەکاتەوە ڕەوشى کەرکوک ئاڵۆز بێت و، داواش دەکات دەزگاکانى راگەیاندن بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.

 

ئەمڕۆ، بەسەرپەرشتى رەمک رەمەزان  قائیمقامى چەمچەماڵ، و بە هاوکارى رێکخراوى مناڵپارێزى کوردستان و سەنتەرى چالاکى گەنجانى شۆڕش و ژماریەک لە رێکخراوەکان، کەمپەینێک بۆ کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ میوانانى پارێزگاى کەرکوک و دوز راگەیەنرا.

 

لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رەمک رەمەزان قائیمقامى چەمچەماڵ،  وتی، کە پەیوەندى بە چەند بەرپرسێک لە شارى کەرکوک کردووە،و وتویانە کە ڕەوشى کەرکوک ئارامە، بەڵام هەندێک دەزگاى راگەیاندن وایان گەیاندووە، کە مەترسى لەو شارە هەیە، بۆیە داواى لە دەزگاکانى راگەیاندنکرد بەشێوەیەکى بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.

 

ناوابراو داواى لە هاوڵاتیان و خێرخوازانى سنورى شارۆچکەى چەمچەماڵ کرد، کە هۆڵى شاکر فتاح لە چەمچەماڵ تایبەتکراوە بە کۆکردنەوەى هاوکارى و، ئەم کۆمەکەش لەسەرداواکارى بەشێکى زۆر لە رێکخراوەکان بووە.

 

ئەوەشی وت: هەردوو مزگەوتى سالار فەقێ و شەهید شێرکۆ لە چەمچەماڵ و مزگەوتى مامە ریشە و کوێخا رەئوف لە ناحیەى شۆرش بۆ مانەوەى میوانەکان ئامادەکراوە.

 

کەمپینەکە لە هۆڵى شاکر فتاح بەرامبەر قائیمقامییەتى قەزاى چەمچەماڵ دەبێت و هاوڵاتیان و رێکخراوەکان و خێرخوازان دەتوانن  هاوکاریەکانیان بگەیەننە هۆڵى شاکر فەتاح، تاکو بگەیەنرێتە دەستى هاوڵاتیانى میوانانى کەرکوک و خورماتوو کە لە ئێستادا لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی-ن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin