Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە قەڵادزێ داواکرا کەسانی بەرپرسیار لەشکستەکان دادگایی بکرێن

2017-10-18 17:16:32



ڕۆژنیوز - عەلی قادر

 

لە شارۆچکەی قەڵادزێ لە دژی ڕادەستکردنی کەرکوک گردبونەوەیەک ئەنجامدراو، تێیدا داواکرا کەسانی بەرپرسیار دادگایی بکرێن.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو باخی گشتی شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، بەشێک لە چالاکوانانی شارۆچکە، لە دژی ڕادەستکردنی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان گەربونەوەیەکیان ئەنجامدا.

 

باهۆز حەسەن چالاکوانی مەدەنی، لەسەر ناوی چالاکوانان بەیاننامەی گردبونەوەکەی خوێندەوە، کە تێیدا هاتبوو:"گەلی کورد بە هەزاران شەهید و بریندارمان داوە بۆگرتنەوەو پاراستنی ئەم ناوچانە، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتە ڕەش و دزوخۆفرۆشەکەمان هەموو ئەم ناوچانەی بەچاو تروکانێک فرۆشت و دایەوە دەستی دوژمنان".

 

ئەوەش هاتبوو:"ئەوەی جێگای سەرسوڕمان و جێگای داخە، کە تاکو ئێستا هیچ لایەنێکی دەسەڵات دان بەم خییانەتەدا نانێت و نادرێتە دادگا، بەڵکو لە کەناڵەکان و  ڕاگەیاندنەوە هەوڵی پەردەپۆشکردن و مزەایەدەکردنن بەخوێنی شەهیدان".

 

لە کۆتاییدا هاتبوو:"داواکارین لەخەڵکی هەرێمی کوردستان لە تەواوی شار و شارۆچکەکان شەقامەکان لەدژی خۆفرۆش و جاشەکان  بکەن بە سەنگەری بەرخۆدان، وە داواکارین کە کە بەرپرسانی هەرێم و هەموو ئەو کەسانەی کەبەرپرسیارن لەم خیانەتە بەزوترین کات بدرێنە دادگا، ئەگەر نا ئێمەو هاوڵاتیان و خانەوادەی شەهیدان بەزۆری ملکەچی دادگاتان دەکەین و لەسەر کورسی دەسەڵات دەتان هێنینە خوارەوە".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin