Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە کوژرانی ٢١ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

2017-10-18 16:59:58



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکانی لە بەدلیس، سێرت و جولەمێرگ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو، کوژرانی ٢١ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند 

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا زانیاری و وردەکاریی چالاکیی گەریلاکانی ڕاگەیاند.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: لە قۆناغی دووەمی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندیکرامۆ و شەهید نالین مووشدا، گەریلاکانمان دژی سوپای تورک لە چەلێی سەربە جولەمێرگ و دەڤەری بارزان چالاکییان ئەنجامدا.

 

ڕاشیگەیاند: سەرلەبەیانیی دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەک گەریلاکانمان لە گردی کۆردینەی سەربە چەلێ چالاکییەکیان دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا پێنج سەربازی تورک کوژران، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەک بارەگایەکی سەربازی سوپای تورک لە دەوربەری چەلێ بە ١٥ ڕۆکێت کرایە ئامانجی چالاکییەکی گەریلاکانمان، ئەنجامی ئەو چالاکییە نەزانراوە، کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆش لە دەڤەری بارزان، چالاکییەکی دیکە دژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا نەزانراوە چەند سەربازی تورک کوژران و برینداربوون.

 

هەرلەو ڕاگەیەندراوە هاتووە: هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک، لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکاندا نۆ سەربازی تورک کوژران و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.

 

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە: سوپای تورک ڕۆژی ١٥ی مانگ کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارە لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگ ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد، دوێنێ کاتژمێر ٠٥:٠٠ی پاشنیوەڕۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە کۆتایی پێهات و سوپای تورک لە ناوچەکە کشایەوە.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوی هەپەگە دا هاتووە: ڕۆژی ١٤ی مانگ کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی، هێزەکانی سوپای تورک کرانە ئامانجی چالاکییەکی گەریلاکانمان، لەو چالاکییەی گەریلاکاندا حەوت سەربازی تورک کوژران و هەشتی دیکەش برینداربوون.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە لە ناوچەی شەهید مزگینی سەربە بەدلیس چالاکییەک لەلایەن گەریلاکانمانەوە دژی سوپای تورک ئەنجامدرا، ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزنارا.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin