Smiley face
Smiley face
Smiley face

حەشدی شەعبی لە کەرکوک دەستی بەکشانەوە کرد

2017-10-18 16:20:50



ڕۆژنیوز - بەرهەم لەتیف

 

ڕێبوار تەنها، ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی لە شاری کەرکوک دەستیان بەکشانەوە کردووەو، لەجێگەی ئەوان پۆلیسی کەرکوک جێگیر دەکرێت، دەشڵێت:"دۆخی ئەمنی شاری کەرکوک ئاساییە و شەڕی دەروونی بەرامبەر خەڵکەکەی دەکرێت".

 

دەرباری دواین دۆخی شاری کەرکوک و مانەوەی چەکدارانی حەشی شەعبی لە شارەکە، ڕێبوار تەنها، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کەرکوکەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

 

ڕێبوار تەها بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئێستا بە بڕیاری هادی عامری سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌در، کە ب'ەشێکی حەشدی شەعبییە'، دەستکراوە بە کشانەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە شاری کەرکوک".

 

 

ئەوەشی خستەڕوو:"لەبری ئەوان پۆلیسی کەرکوک و هێزەکانی سوپای عێراق لە کەرکوک دەمێننەوە، دواتر دەست بە دابەشکردنی هێزەکان لە ناوچەکان، بەپێی ئەو ڕێککەوتنی یاساییانە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت".

 

لەبارەی دۆخی ئەمنی شاری کەرکوکیشەوە، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری کەرکوک، ڕایگەیاند:"دۆخی ئەمنی شاری کەرکوک و لەبارە و هیج کێشەیەک نییە، بەڵام لەلایەن هەندێک کەسەوە شەڕی دەروونی بەرامبەر بە خەڵکی کەرکوک دەکرێت".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin