Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمسیۆن بڕیاریدا بە ڕاگرتنی ڕێکارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن

2017-10-18 15:45:05



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم ڕێکارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم.

 

کەمێک پێش ئێستا، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:" ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم ڕێکارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ١ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧".

 

سەبارەت بە هۆکارەکانیش نووسیوێتی:"لەبەر نەبوونی کاندید لەکاتی دیاریکراودا و لەبەر ئەو پێشهاتە نوێیانەی ئێستا، تا ئەو کاتەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڕیارێک لەم بابەتە دەدات".

 

 

ش.ف
 

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin