Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمەڵ: دانیشتوانی خورماتوو باجی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی به‌ناو سه‌رکردایه‌تی کوردیان دا

2017-10-18 14:13:01



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمەڵی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستی خۆیان خستەڕوو بەرامبەر بە دۆخی خورماتوو، ڕایانگەیاند کە دانیشتوانی شاری دوز خورماتوو له‌م ڕووداوانه‌دا باجی زیاتری سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی به‌ناو سه‌رکردایه‌تی کوردیان دا، هەروەها داواش دەکەن له‌لایه‌نی به‌رپرس کە به‌ده‌م دۆخی ئاڵۆزی شاری دوزه‌وه‌ بچن و ماڵی هاوڵاتیان تاڵان نەکرێت و نەسوتێنرێت.

 

ئەمڕۆ، کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان له‌سه‌ر دۆخی خورماتوو ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:"دانیشتوانی شاری دوز خورماتوو له‌م ڕووداوانه‌دا باجی زیاتری سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی به‌ناو سه‌رکردایه‌تی کوردیان دا".

 

ئاماژەش بەوەدرابوو:"وه‌ک زانراوه‌ هاوڵاتیانی کورد ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بون و ماڵه‌کانیان تاڵان ده‌کرێت و خانوه‌کانیان ده‌سوتێنرێت، داوا ده‌که‌ین له‌لایه‌نی به‌رپرس به‌ده‌م دۆخی ئاڵۆزی شاری دوزه‌وه‌ بچن".

 

باس لەوەشکرابوو:"حکومه‌تی عێراقیش ڕێ له‌و کاره‌ قێزه‌ونانه‌ بگرێت و بارودۆخ ئاسایی بکاته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ ئاواره‌یه‌ بچنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه‌، وه‌ تا گه‌ڕانه‌وه‌یان داموده‌زگا به‌رپرسه‌کانی کوردستان و عێراق هاوکاریان بکه‌ن".

 

لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوەدرابوو:"به‌رده‌وامی ئه‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ی دوزخورماتو خزمه‌ت به‌ پێکه‌وه‌ ژیان و ئاسایش ناکات که‌ حکومه‌تی عێراق داوای ده‌کات".

 

ڕ.م

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin