Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەندامێکی پەکەکە لە کەرکوک شەهیدبوو 

2017-10-18 14:50:44



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، ناسنامەی ئەندامێکی ڕاگەیاند، کە لە شەڕی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە داقوق شەهیدبووە.

 

ئەمڕۆ کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان لە ڕاگەیەندراویکدا، کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە ناسنامەی شەهیدێکی پەکەکەی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"له‌ ئه‌نجامی  گرژیی و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی که‌رکوک و داقوق دا، هه‌ڤاڵێکمان له‌ کاتی شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌گاته‌ کاروانی نه‌مرانه‌وه‌".

 

هەروەها، هاتووە:"له‌ ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری کوردستان کاری رێکخستنی کردووه‌ و سێ ساڵ-یش له‌ تورکیا زیندانی کراوە".

 

ناسنامەی شەهیدەکە بەم شێوەیەیە:

 

ناو: به‌شیر سه‌بری عیسا

 

ناسناو: هۆگر باران

 

ناوی باوک: سه‌بری

 

ناوی دایک: سوڵتان

 

له‌ دایکبوون: ١٩٥٦ له‌ دێرکی حه‌مکۆ له‌ ڕۆژئاوای کوردستان له‌ دایکبووه‌ و له‌ باکوری کوردستان ژیاوه‌.

 

به‌شداربوون: ١٩٩٠ له‌ ساحه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ماوه‌ته‌وه‌

 

شه‌هیدبوون: ١٦/١٠/٢٠١٧ له‌ داقوق

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin