Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە شەنگال چالاکییەک بۆ ئۆجالان ڕێکخرا

2017-10-18 14:01:30



ڕۆژنیوز - هەولێر شاهین

 

بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، لە شەنگال چادرێک کرایەوە بۆ ئەنجامدانی چالاکی.

 

ئەمڕۆ لە چیای سەردەشتی شەنگال بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی- تاژێ، چالاکییەک ڕێکخرا بە مەبەستی دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵڵا ئۆجالان.

 

لە بارەی چۆنییەتی چالاکییەوەکەوە زەهرا سلێمان، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی شەنگال بۆ ئاژانسەکەمان دوا و وتی: بە پێشەنگایەتی تاژێ ئەم چالاکییە ڕێکخراوە، ماوەی پێنج ڕۆژ ئەو چالاکییە بەردەوام دەبێت، کەسایەتییەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی شەنگال سەردانی چادری چالاکییە دەکەن و لەبارەی دۆخی بەرێز ئۆجالانەوە قسەدەکەن.

 

زەهرا سلێمان وتیشی: مەبەستی سەرەکی لە ئەنجامدانی ئەو چالاکییە داواکاری بۆ سەردانی ئیمرالییە، ئەو هەڵسوکەوتەی ئێستا بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدەدرێت دژەمرۆیانەیە، ئەرکی سەر شانی خەڵکی ئێزدییە کە بۆ ئازادیی ڕێبەرایەتی تێبکۆشن.

 

لە کۆتاییدا وتی: ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی خەڵکی ئێزدیی و گەرەنتییەکە بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی فەرنان دژی خەڵکی ئێزدی.

 

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin