Smiley face
Smiley face
Smiley face

خەڵکی ئێزدی هێرشێکیان بۆ سەر دوو گوندی شەنگال تێکشکاند

2017-10-18 13:51:07



ڕۆژنیوز - شەنگال

 

هاوڵاتییانی ئێزدی هێرشێکیان تێکشکاند، کە دەستەیەکی نەناسراو کردیانە سەر دوو گوندی باکوری شەنگال.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، دەستەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر دوو گوندی گۆبەل و بۆریک، هاوڵاتییانی ئێزدی وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە و هێرشەکانیان تێکشکاند.

 

مەزڵوم شەنگالی، فەرماندەی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، لەبارەی ئەو هێرشانەوە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و وتی: هێرش کرایە سەر گوندەکانی گۆبەل و بۆریکی باکوری شەنگال، لە بەرامبەردا هاوڵاتییانی ئەو گوندانە وەڵامیان دایەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند، ئێستاکە ئارامی گەڕاوەتەوە بۆ ئەو گوندانە و ناوچەکە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin