Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندی ئیمرالیی هەدەپە سەردانی وەزارەتی دادی تورکیای کرد

2017-10-18 13:35:55



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەندامانی شاندی ئیمرالیی پارتی دیموکراتیی گەلان- هەدەپە، بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە سەردانی وەزارەتی دادی تورکیایان کرد.

 

پاش بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵ لە بارەی دۆخی تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکەوە و زیاتربوونی نیگەرانییەکانی گەلی کورد لەبارەیەوە، ئەمڕۆ شاندی ئیمرالیی هەدەپە سەردانی وەزارەتی دادی تورکیای کرد.

 

پەروین بولدان، سورەیا ئوندەر و جەیلان باگریانک، ئەندامانی شاندی ئیمرالیی هەدەپە بە مەبەستیی داواکاری بۆ سەردانی دوورگەی ئیمرالی و بینینی ئۆجالان چوونە وەزارەتی دادی تورکیا و داوکارییەکەیان ئاراستەی ئەو وەزارەتە کرد.

 

هێشتا وەزارەتی دادی تورکیا وەڵامی داوکاریی ئەندامانی شاندیی ئیمرالیی هەدەپەیان نەداوەتەوە.

 

شاندی ئیمرالیی هەدەپە دوایین جار ڕۆژی ٥ی نیسانی ساڵی ٢٠١٥ سەردانی ئیمرالی کردووە و چاوی بە ئۆجالان کەوتووە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin