Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕزگارکردنی ڕەقە بە بەرزکردنەوەی وێنەی ئۆجالان پیرۆزکرا

2017-10-18 13:13:19



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە چەندین شاری فەرەنسا و ئەڵمانیا هاوڵاتییانی کورد و چالاکوانانی دیموکراتخواز ڕژانە سەر شەقامەکان و وێڕای پیرۆزکردنی ڕزگاربوونی ڕەقە وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکەیان بەرزکردەوە و نیگەرانیان بۆ گۆشەگیرکردنی دەربڕی.

 

شەوی ڕابردوو لە شارەکانی بۆردۆی فەرەنسا، بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا و بۆنی ئەڵمانیا هاوڵاتیان بە هەڵگرتنی ئاڵای هێزەکانی سوریای دیموکرات و وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان خۆپیشاندانیان کرد بە بۆنەی ڕزگارکردنی ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعش.

 

لە شاری بۆردۆی فەرەنسا هاوڵاتییانی کورد و دۆستانی دیموکراتیخواز ڕژانە سەر شەقامەکان و ڕزگاربوونی ڕەقەیان لە چنگی جەتەکانی داعش پیرۆزکرد و ڕایانگەیاند، کە پاش خیانەتەکانی بارزانی لە شەنگال و کەرکوک ڕزگاربوونی ڕەقە وەک هیوا لە دڵماندا گەشایەوە.

 

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە سەر بانگەوازیی پەیەدەی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا، لە گردبوونەوەکەدا ڕادەستکردنی کەرکوک شەرمەزارکرا و ڕزگارکردنی ڕەقەش پیرۆزکرا.

 

هەروەها لە شاری بۆنی ئەڵمانیاش، هاوڵاتییان گردبوونەوە و خوشحاڵیان دەربڕی بۆ ڕزگارکردنی ڕەقە لە چنگی چەتەکانی داعش.

 

ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin