Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاوارەکانی کەرکوک و خورماتوو لەبەردەم مەکتەبی سیاسی خۆپیشاندایان ئەنجامدا

2017-10-18 13:11:00



ڕۆژنیوز - دانا عومەر

 

بەشێک لە ھاوڵاتییە ئاوارەکانی کەرکوک و خورماتوو، لە بەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایانکرد، کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ھانایانەوە بڕوات، بەڵام هەرزوو لە دوای وتنەوەی دروشمی "بڕوخێ" هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکردن.

 

کاتژمێر ١١١:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ کۆمەڵێک ھاوڵاتی ئاوارەی شارۆچکەی دوزخورماتوو و شاری کەرکوک لە بەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری کەرکوک خۆپیشاندانیکیان ئەنجامدا.

 

ئیسماعیل محەمەد، یەکێک لە خۆپیشاندەران بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:" ئیمە ئاوارە بووین، ھەموومان لەو دەشتەدا و لە ناوچە چۆڵەکاندا ماوینەتەوە و کەس نایەت بە ھانامانەوە، بێجگە لەوەی چەندن کەس و کارمان بەدیل گیراون کەس لێیان ناپرسێت".

 

 

ئیسماعیل، وتیشی:"ئێمە نەھاتووینەتە بەردەم مەکتەبی سیاسی بۆ ئەوەی ھانا بۆ ئەمان بھێنین، چونکە ئەمانە ئێمەیان فرۆشت، ھاتووین ئەم شەقامە دابخەین و داوا بکەین کە کەناڵەکان بێنە ئێرە و لە ڕێگەی کەناڵەکانەوە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان بێن بە ھانامانەوە".

 

جێگەی باسە بەشێک لە داواکاری تری خۆپیشاندەران وەرگرتنەوەی تەرمی شەھیدەگانیانە کە ئێستا لە ژێر دەستی حەشدی شەعبی دان، لەگەڵ ئەوەشدا دروشمی "بڕوخێ بڕوخێ"یان دەوتەوە و دەیانوت "ئێمە فرۆشراوین"، لەدوای وتنەوەی ئەو دروشمانە، هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پیکردن و نەیانهێشت بەردەوامیی بە خۆپیشاندانەکەیان بدەن.

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin