Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆسرەت ڕەسوڵ: چەند کەسێکی لادەر لە یەکێتی ده‌بنه‌ ده‌ستکێشی داگیرکه‌ران

2017-10-18 12:33:47



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆسرەت ڕەسوڵ، دەڵێت، کە په‌لاماردانه‌کانی میلیشیا ی حه‌شدی شه‌عبی و یه‌که‌کانی سوپای عێراق سەرەتای دەستپێکردنی ئەنفالێکی دیکەیە و ڕاشیدەگەیەنێت:"ئەوەی برینەکە بەسوێتر دەکات چه‌ند که‌سێکی لاده‌ر له‌ ڕێبازی یه‌کێتی به‌ مه‌به‌ستی چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی کاتی شه‌خسی ده‌بنه‌ هاوکار و ده‌ستکێشی داگیرکه‌ران".

 

کەمێک پێش ئێستا، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ڕووەداوەکانی کەرکوک و ناوچە دابرێندراوەکانی دیکەی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"ڕووداوه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌که‌رکوک و ناوچه‌ کوردستانیه‌کانی تر و قه‌تلوعامکردنی هاوڵاتیانی کورد له‌ شاری دوزخورماتوو و جێگاکانی تر و ده‌رکردنیان و سوتاندنی ماڵوحالیان و به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانیان بێجگه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئه‌نفالێکی تری کورد له‌سه‌ر زێدی باب و باپیری خۆی هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر هه‌ڵناگرێت".

 

کۆسرەت ڕەسوڵ، دەشڵێت:"ئه‌وه‌ی زیاتر برینه‌که‌ به‌ سوێ ده‌کات ئه‌وه‌یه‌ که‌ چه‌ند که‌سێکی لاده‌ر له‌ ڕێبازی یه‌کێتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌مان له‌م ڕووداوانه‌دا به‌ مه‌به‌ستی چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی کاتی شه‌خسی ده‌بنه‌ هاوکار و ده‌ستکێشی داگیرکه‌ران و به‌م کاره‌ قێزه‌ونه‌یان سه‌رشۆڕانه‌ خۆیان ده‌خزێننه‌ ناو لاپه‌ڕه‌ ڕه‌شه‌کانی مێژووی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌".

 

هەروەها، دەڵێت:"ئۆباڵی کاره‌ساته‌کانی که‌رکوک و دوز و هه‌موو زیانه‌ گیانی و مادی و مه‌عنه‌ویه‌کانی تری گه‌له‌که‌مان ئه‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و کاڵفامانه‌ی ناو یه‌کێتی، به‌ڵام پێمان وایه‌ که‌ ئه‌مه‌ کۆتایی ڕێگا نیه‌ و ئیراده‌ی ئازادیخوازانه‌ی کورد له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ که‌وتنانه‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رمبووه‌ بۆیه‌ هه‌ڵسانه‌وه‌ وچوونه‌وه‌ پێش کارێکی زه‌حمه‌ت نییه‌".

 

کۆسرەت ڕەسوڵ، لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت:"لێره‌شه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی ته‌واوی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ کوردستانیه‌کان ده‌که‌م هه‌رچی زووه‌ هیممه‌ت بکه‌ین و ناوماڵی خۆمان ڕێکبخه‌ینه‌وه‌ و عیبره‌ت له‌ ڕووداوه‌کان وه‌ربگرین، یه‌کڕیزیی گه‌له‌که‌مان بپارێزین و تۆکمه‌ی بکه‌ین، چونکه‌ ته‌نها و ته‌نها ئه‌وه‌ تاکه‌ڕێگای هێزدانه‌به‌ری خه‌بات و کوردایه‌تی یه‌".

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin