Smiley face
Smiley face
Smiley face

"چارەنووس و ئازادیی گەلی کوردستان گرێدراوی تەندروستی رێبەر ئۆجالانە"

2017-10-18 12:39:44



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان- کۆدار، سەبارەت بە دۆخی تەندروستی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستا ڕایدەگەیەنێت:"چارەنووس و ئازادیی گەلی کوردستان گرێدراوی تەندروستی رێبەر ئۆجەلانە".

 

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە لە ڕاگەیاندنەکانی تورکدا بڵاو دەکرێنەوە سەبارەت بە مەترسییەکانی سەر ژیانی ئۆجالان، کۆدار ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

 

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: گەلی کوردستان لە کاتێکدا بە قۆناخێکی مێژوویی تێپەر دەبێت کە لە ساڵی ٢٠١١وە ئاگای لە بارۆدۆخی رێبەرەکەی نییە، دەوڵەتی فاشیستی تورکیە و هاوپەیمانی نەگریسی ئەردۆغان-باخچەلی نزیکەی حەوت ساڵە دەرفەت نادات رێبەر ئۆجەلان لەتەک پارێزەرەکانی دیدار بکات، سرنجڕاکێش ئەمەیە کە بە دەسپێکردنی شەڕی سوریە و پلان و داگیرکاریی سەر ڕۆژئاوی کوردستان، هێزە هەژمونگەراکان دەرفەتیان نەدا دەنگی ڕێبەری نەتەوەیی بە گوێی گەلەکەی بگات، چونکە ئەمان دەزانن هەر گوتن و ڕاسپاردەی ئەو وەک رێنیشاندەری ئازادیی و لە هەمانکاتدا هۆشدارییەکە بۆ مەترسییەکانی سەر گەلی کوردستان.

 

لە بەشێکی دیکەشدا هاتووە: هەر بۆیە بە سەدان جار بە بیانوو و بێ بنامەی خراپیی کەشتی و نالەباری کەشوهەوا دیدار و هاودیتنەکان کە مافێکی سەرەتایی هەر زیندانییەکە ئاستەنگ دەکرێت، ئەم بێخەبەرییە لە ژیانی رێبەر ئۆجەلان وایکردووە گەلی کورستان و بزووتنەوەکەی بە گومان و نیگەرانییەوە بڕوانە ئەو بارۆدۆخە.

 

هەروەها ئەوەش هاتووە: دیارە هەم گەلی کوردستان و هێزە دیموکرات و ئازادیخوازەکان هەمیش وڵاتانی زلهێز و دەوڵەتە داگیرکەرەکان ئەزانن هەبوونی کەسایەتییەکی بیرمەند و خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی و جەماوەری وەک ڕێبەر ئۆجەلان دەتوانێت خاوەن گرنگی تایبەت بێت سەر هەلومەرجی سیاسی کوردستان و هێنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە؛ هەر بۆیەش ئەم هێزە هەژمونگەرایانە دەوڵەتی تورکیە هان ئەدەن لەسەر پێشێکارێکانی ماڤی مرۆڤ و نادیاری تەندروستی رێبەر ئۆجەلان بەردەوام بێت.

 

لە بەشێکی دیکەشدا ئاماژە بەوە کراوە کە: ڕێبەر ئۆجەلان رۆڵی سەرەکی هەبووە لە خیتابی یەکێتی نەتەوی و بە تێکۆشانی فکری و خەباتی بێوچانی خۆی گەلانی ناوچەکە بە تایبەت لە سوریە و شەنگال لە بەرامبەر هێزە کۆنەپەرەستەکان و سەرۆکانی ئەوان پاراست و فەلسەفە و سیستەمی پێکەوە ژیانی گەلانی پێشکەشی مرۆڤایەتی کرد.

 

هەروەها ئەوەش باسکراوە کە: ئیستا کە ئەبینین بە تایبەت گەلانی سوریە لە قەتلوعام رزگاریان ئەبێت و بەرەو کوردستان پەنا ئەبن بەرهەمی بیر و فەلسەفە و هۆشیاری ئەم رێبەرە دڵسۆز و تێکۆشەرەیە، هەر بۆیە هەر چەشنە هێرش و مەترسیەک سەر ئۆجەلان، هێرشە سەر دەسکەوت و هەبوونی گەلی کوردستان و مایەی پەسەند کردن نابێت.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: بەو پێیەوە ئێمە وەک کۆدار بانگ لە گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەندەران دەکەین سەرهەڵدان ئاسا بەرەو شەقامەکان رێکەون و وەک هەمیشە پابەندبوون و وەفاداری خۆیان بۆ رێبەرەکەیان دەرببڕن، گەڕەک وڵاتانی داگیرکەر بە تایبەت دەوڵەت-نەتەوەی تورکیەی فاشیست بزانێت هەر وەک چۆن لە ساڵی ٩٩ گۆرزێکی جەرگبڕی لە سەرهەڵدانی گەلی تێکۆشەری کوردستان وەبەرکەوت لەئەگەری هەر مەترسییەک بۆ سەر تەندورستی رێبەر ئۆجەلان هەموو تورکیە و هێزە موداخیلەگەرەکان لە ئاسوودەیی و ئارامی بەسەر نابەن.

 

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە: ژیانی رێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کوردستان و هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان هێڵی سوورە و تێپەراندنی ئەو هێڵە ئەتوانێت کارەساتی گەورە و چاوەروان نەکراوی لێ بکەوێتەوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin