Smiley face
Smiley face
Smiley face

داوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و دادگایی کردنی بارزانی دەکرێت

2017-10-18 12:17:38



ڕۆژنیوز - دانا عومەر

 

کۆمەڵێک ڕێکخراوی مەدەنی داوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەکەن لەکاتی خۆیدا و داواش دەکەن، کە بارزانی دادگایی بکرێت لە بەرامبەر ئەو دۆخەی بەسەر کوردستاندا ھاتوو، ھەروەھا دەڵێن: پێویستە حکومەت ھەڵبووەشێندرێتە و کابینەیەکی کاتی پێک بھێندرێت.

 

کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆمەڵێک ڕێکخرا و چالاکوانی مەدەنی، لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیەندراویکیان خوێندەوە.

 

کاروان کاکل، ڕاگەیەندراوەکەی خوێندەوە تێیدا ھاتبوو:ئێمە وەک کۆمەڵێک لە  ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چالاکوانان داوادەکەین، کە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا بەھیچ شێوەیەک تەمەنی خۆیان درێژ نەکەنەوە و کار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکەن لەکاتی خۆیدا.

 

ھەروەھا، هاتبوو:"پێویستە مەسعود بارزانی دەست لەکار بکێشێتەوە و ئۆباڵی ئەو شکستانەی کە ڕوویدا لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان بخاتە ئەستۆی خۆی و کار بۆ دادگایی کردنی بکرێت".

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، کە پێویستە حکومەت ھەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکی کاتی نیشتیمانی پێک بھێندرێت.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا، ھاتبوو، کە ئەگەر کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە نەکرێت ئەوان لە داھاتوودا ھەڵوێستی تریان دەبێت.

 

جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە حەشدی شەعبی و سپای عێراق هیرشیان کردە سەر شاری کەرکوک و شارۆچکەی خورماتوو، دوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەو ناوچانە و ناوچە دابڕێندراوەکانی تر کەوتنە ژێر دەستی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin