Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزارەتی پێشمەرگە: پابەندی ڕێککەوتنەکانین لەگەڵ بەغدا-دا

2017-10-17 18:55:05



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: هێڵەکانی تەماس لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەو شێوەیە دەمێننەوە، کە ڕۆژی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لە ١٧-١٠-٢٠١٦جێگیر بووەو ڕێککەتنی لەسەر کراوە.

 

دوێنێ سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنێکدا کەرکوک و دووز خورماتوویان داگیرکرد، ئەمڕۆش هێزیان گەیشتە شەنگال و مەخمور و چەند شارەدێیە و لەهەموو ناوچەکاندا پێشمەرگە کشانەوە، لەو بارەیەوە کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە:"بەپێی رێککەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق و بە چاودێریی هاوپەیمانان، ئیمزا کرا، بڕیار درابوو کە هێڵەکانی تەماس لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەو شێوەیە دەمێننەوە، کە ڕۆژی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لە ١٧-١٠-٢٠١٦جێگیر بووە".

 

لە ڕاگەیەندراوەکە کە، بەناوی وتەبێژت وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕاگەیەندراوە:"ئێستاش هەردوولا پابەندی ئەو رێککەوتنە دەبن و لەم رۆژانەدا هێڵەکانی تەماس بەپێی ئەو رێککەوتنە رێکدەخرێنەوە".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin