Smiley face
Smiley face
Smiley face

"لە کۆبوونەوەکەی دووکان بڕیاری ئەم شەڕە درا"

2017-10-17 15:59:09



ڕۆژنیوز – دانا عومەر

 

بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی نیگەرانن لە شەهیدبوونی پێشمەرگە لە شەڕی دوێنێی کەرکوک و دەڵێن:"یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەکەی دووکان بڕیاری ئەم شەڕەیان دابوو، پێویستى نه‌ده‌کرد تاکتیک له پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵکى خۆیان بکه‌ن".

 

لە دوای هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکوک و شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر و ئاوارەبوونی کوردەکانی کەرکوک، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن.

 

ئومێد محەمەد، مامۆستایەکی شاری سلێمانی، بە ڕۆژنیوزی وت: بەداخەوە کۆمەڵێک پێشمەرگەی ئازامان شەهید بوو، هیوادارم کە کورد کێشەکان بە دبلۆماسیانە و بەیەکگرتوویی و پێکەوە چارەسەر بکەن و چارەنووسی میلـلەتی کورد بە ئاڕاستەیەک ببەن کە میلـلەت سود ببینێت لێی، وە هیوادارم کورد دەرس لەم ڕێککەوتنە ژێر بەژێرانە وەربگرێت بۆ دواڕۆژ.

 

ئومێد محەمەد

 

ئەحمەد عەدنان، خەڵکی کەرکوکە و لە دوێنێوە هاتووەتە سلێمانی، بە ڕۆژنیوزی وت:"حەشدی شەعبی دەڵێت مادام ئێوە دەنگتان بە ڕیفراندۆم داوە نابێت بێنە ناو کەرکوکەوە، ئێمە لە ترسا هەڵهاتین، شەڕ بوو، خەڵک هەڵدەهات، ئێستا حەشدی شەعبی هەموو ئاڵاکانی هەرێمی کوردستانی داگرتووە، لە دوای کۆبوونەوەکەی دووکان کەرکوک وای لێهات".

 

ئەحمەد عەدنان

 

کارزان محه‌مه‌د، هاوڵاتییه‌کى دیکەی سلێمانییه‌ و به‌ ڕۆژنیوزى وت:"خه‌ڵک سه‌رۆکى هه‌رێمى ناوێت، به‌زۆر خۆى سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ر میلله‌تدا، له‌ پێش ٢٠١٤ به‌ هێزه‌ کوردییه‌کان وتراوه‌، که‌ چۆن بمێننه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ جێ ناکۆکه‌کان، کاتێک سه‌رانى پارتى له‌سه‌ر دزیى له‌ به‌غدا شوێنیان له‌قبوو میلله‌تیان به‌م ده‌رده‌ برد".

 

 

کارزان، وتیشی:"یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەکەی دووکان بڕیاری ئەم شەڕەیان دابوو، کەرکوکیان بەم دەردە برد".

 

هەروەها، به‌ختیار مه‌ولود، هاوڵاتییه‌کى سلێمانی و به‌ ڕۆژنیوزى وت:"هه‌رکه‌س به‌لاى حزبى خۆیدا دۆخه‌که‌ باس ده‌کات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاستییه‌که‌ باس بکه‌ین ئه‌مه‌ مامه‌ڵه‌یه‌که‌ یه‌کێتى و پارتى کردوویانه‌ و پێویستى نه‌ده‌کرد کورد بفرۆشن و تاکتیک له پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵکى خۆیان بکه‌ن".

 

به‌ختیار مه‌ولود

 

رۆژی ١٥ی ئەم مانگە لە شارۆچکەی دووکان-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی شاندی باڵای یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە و دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا هەریەکە لە مەلا بەختیار و نێچیرڤان بارزانی، ڕێککەونێکی پێنج خاڵیان ڕاگەیاندو، ئامادەیی گفتوگۆی بێ مەرجیان لەگەڵ بەغدا ئاشکراکرد.

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin