Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە دەیان شاری دیکەی ئەوروپا بۆ ئۆجالان خۆپیشاندان ئەنجامدرا

2017-10-17 15:22:47



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هاوڵاتییانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا بە مەبەستی دەربڕینی نیگەرانیی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و ئاسایشی عەبدڵا ئۆجالان لە دەیان شاری ئەوروپا ڕژانە سەر شەقامەکان.

 

ئەمڕۆ، هاوڵاتیانی کورد و دۆستانانیان لە شارەکانی لیڤێرپول و نۆتینگهامی بەریتانیا، ڕێنەی فەرەنسا، ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا و هەروەها لە شارەکانی ئۆرەبرۆ، بۆرلانگ و گۆتەبۆرگی سوید ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانییان ئەنجامدا.

 

ئەو چالاکوانانە لە خۆپیشاندانەکانیاندا داوایانکرد بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان و گۆشەگیریی لەسەر هەڵبگیرێت.

 

شەوی رابردووش لە دەیان شاری دیکەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ هەمان مەبەست خۆپیشاندان و چالاکیی بەڕێوەچوو.

 

جێگای ئاماژەیە، کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا چەند هەواڵێک سەبارەت بە دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرانەوە کە بوونە هۆی نیگەرانیی گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان و سەرتاسەری جیهان.

 

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin