Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕەقە بەتەوایی ڕزگارکرا

2017-10-17 15:04:59



ڕۆژنیوز - ڕەقە

 

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕەقەیان بەتەواوی لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد و دەستیان کردووە بە پاکردنەوەی ڕەقە لە پاشماوەکانی چەتەکانی داعش.

 

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕەقەیان بەتەواویی لە چنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد، هەموو ئەو چەتانەی کە دوێنێ و ئەمڕۆ لە ناوەندی ڕەقە دژی شەڕڤانان شەڕیان کرد کوژران.

 

فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاندووە، کە تەنیا ئۆپەراسیۆن بۆ پاککردنەوەی شارەکە لە پاشماوەکانی چەتەکانی داعش ماوەتەوە.

 

تائێستا فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin