Smiley face
Smiley face
Smiley face

گەنجانی عەفرین: خۆمان دەکەینە فیدای ڕێبەر ئاپۆ

2017-10-17 14:12:21



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

یەکێتی گەنجانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی عەفرین بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند:"گیانمان دەکەینە فیدای ڕێبەر ئاپۆ".

 

گەنجانی کوردی ئەندامی یەکێتی گەنجانی ڕۆژئاوا شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەکانی شێراوا، ماباتا و جندرێسی سەربە کانتۆنی عەفرین کاردانەوەیان پیشاندا بەرامبەر بەو هەواڵانەی لەبارەی دۆخی تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالانەوە بڵاوکراونەتەوە و چالاکییان ئەنجامدا.

 

ئەو گەنجانە لە شارۆچکەی شێراوا لە چیای لیلۆن کۆنگرەیەکی ڕۆژژنامەنووسیان بەرێوەبرد، لە کۆنگرەکەدا کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد و ڕایانگەیاند:"گیانمان دەکەینە فیدای ڕێبەر ئاپۆ".

 

 

هەروەها پاش کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە، بە ئاگر لە بناری چیای لیلۆن نووسیان ئاپۆ.

 

 

یەکێتی گەنجانی ڕۆژئاوا لە جندرێس و ماباتا-ش گردبوونەوە و کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیان بەڕێوەبرد و ڕایانگەیاند، کە پێویستە بە نزیکترین کات ڕێگابدرێت بە پارێزەران و ئەندامانی خانەوادەکەی، کە سەردانی زیندانی ئیمرالی بکەن و گەلی کورد ئاگاداربکرێنەوە سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ئۆجالان.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin