Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا، دەقی ڕێککەوتننامەیەکی بافل و عامری بڵاو دەکاتەوە

2017-10-16 22:17:56



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان، دەقی ڕێککەوتنێکی نێوان بافل تاڵەبانی و هادی عامری بڵاو دەکاتەوە.

 

مەسعود حەیدەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان، لەسەر لاپەڕی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، نووسینێکی بڵاو کردەوە کە گوایە دەقی ڕێککەوتنامەیەکە لە نێوان بافل تاڵەبانی و هادی عامر فەرماندەی گشتی حەشدی شەعبی واژۆ کراوە.

 

لە سەرەتای نووسینەکەی مەسعود حەیدەردا هاتووە: "لە ماوەی رابردوو دوای پرۆسەی ریفراندۆم وە بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق حیدر عبادی و نێوان گێڕی قاسم سلێمانی رێکەوتنێکی نۆ خاڵی لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری ئیمزاکراوە کە چەند خاڵێک لە خۆ دەگرێت و لە ئەنجامدا دەبێتە مایەی لەگۆڕنانی مافی چارەی خۆنووسین بۆ ماوەیەکی نادیار".

 

سەبارەت بە خاڵەکانی ئەو ڕێککەوتنامەیە ئاماژە بەوە کراوە: "خاڵەکانی ئەم رێکەوتنە لە بیرۆکەیەکی فەرەنسیەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ دابەشبوونی ھەرێمی کوردستان بۆ دوو ئیدارە یان دوو ھەرێم بۆ ئەوەی کورد بیر لە مافی چارەی خۆنووسین نەکاتەوە لە ئایندەی نزیک".

 

بەگوێرەی نووسینەکەی مەسعود حەیدەر خاڵەکان بریتین لە:

 

  • گەڕانەوەی ھێزەکانی عێراق بۆ ناوچە دابڕاوەکان و کشانەوەی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە بە بێ شەڕ

 

  • تەسلیم کردنی ١٧ یەکەی ئیداری (قەزاو ناحیەو ناوەندی کرکوک) بە دەسەڵاتی ئیتحادی کە لە دوای ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدارەی ئەدات. ئەگەر ئەوانە تەسلیم نەکرێت ئەوا عێراق داوای ١١ یەکەی ئیداری تریش دەکات کە پاش ٢٠٠٣ ھەرێم ئیدارەی ئەدات. کۆی گشتی دەبێتە ٢٨ یەکەی ئیداری.

 

  • ناوەندی کەرکوک ئیدارەی ھاوبەش دەبێت، ١٥ گەڕەکی کوردی لەلایەن کوردەوە ئیدارە ئەدرێت و ٢٥ گەڕەکی تری پێکھاتەکانی تر خۆیان ئیدارەی ئەدەن و ئەم حاڵەتە بۆ شەش مانگ بەردەوام دەبێت.

 

  • جێگا ستراتیجێکانی کەرکوک لەلایەن حکومەتی ئیتحادی بەرێوەدەبرێت، معسکر کەیوان و فرۆکەخانەو بیرە نەوتەکانی کەرکوک.

 

  • کردنەوەوی فرۆکەخانەی سلێمانی بەرووی گەشتی نێودەوڵەتی

 

  • پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی و کەرکوک لەلایەن حکومەتی ئیتحادیەوە

 

  • پێدانی مووچەی پێشمەرگەی سنووری سنووری سلێمانی بە پێ ی لیستی ئامادەکراو لەلایەن بافڵ تاڵەبانی.

 

  • درووستکردنی ھەرێمی ھەلەبجە- سلێمانی- کرکوک ٩- تشکیلکردنی حکومەتێک بۆ ئەم ھەرێمە نوێ یە.

 

لە کۆتایی نووسینەکەشیدا وەکو تێبینی ئەوە هاتووە کە:" ئەم زانیاریانە لەو وەرەقە وەرگیراوە کە ھەردوولا واژوویان کردوە، ئەوەی جێگەی تێبینی یە بەرێز عامری سەرکردەی حەشدەو سیفەتی فەرمی نییە لە حکومەتی ئیتحادی".

 

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin