Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەڵەبجەییەكان هاوكاریی بۆ ئاوارەكانی كەركوك كۆدەكەنەوە

2017-10-16 21:10:54



ڕۆژنیوز - جیهاد هەورامی

 

بەمەبەستی كۆكردنەوەی هاوكاریی بۆ ئاوارەكانی كەركوك كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخشی هەڵەبجە، كەمپینێكیان بەناوی "كۆكردنەوەی هاوكاریی بۆ ئاوارەكانی كەركوك" ڕاگەیاند و ئەندامێكی كەمپینەكەش دەڵێت: پاش كۆكردنەوە، هاوكارییەكان دەگەیەنینە ئاوارەكانی كەركوك لەو شوێنانەی كە نیشتەجێی بوون.

 

پاش دروستبونی ئاڵۆزییەكانی شاری كەركوك، بەهاتنی هێزێكی حەشدی شەعبی و چۆڵكردنی لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتیانی كوردی كەركوك ئاوارەی شار و شارۆچكەكانی دەوروبەری ئەو شارە بون.

 

 

بوشرا حەیدەر، ئەندامی خۆبەخشی كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاریی بۆ ئاوارەكانی كەركوك بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"پاش ئەوەی بەهۆی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی بەسەر كەركوك هات و ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتیانی كوردی ئەو شارە ئاوارە بوون، وەك ئەركێكی نیشتیمانی و مرۆڤانە بەباشمان زانی لەگەڵ كۆمەڵێك گەنج و چالاكوانی خۆبەخشی هەڵەبجە كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری پێك بهێنین و دواتر بیانگەیەنین بەو هاوڵاتیانە لەهەر شاروشارۆچكەیەك كە لێی نیشتەجێ‌ بوون".

 

 

بوشرا، وتیشی:"هەڵەبجەییەكان بەو پێیەی كە كارەسات و ئاوارەیی زۆریان بەسەردا هاتووە، هەمیشە و بە بەردەوامی سۆزی خۆیان بۆ هەر كوردێك نیشان داوە، كە پێویستی بەهاوكاریی بێت، هەروەك پێشتر كۆمەك و هاوكاریمان بۆ ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كۆكردەوە، هەر بۆیە داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی شارەكەمان دەكەین كە كۆمەك و هاوكارییەكانیان بگەیەنن بە كەمپینەكەمان و ئێمەش بیانگەیەنینە دەستی ئاوارەكانی كەركوك".

 

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا:كەمپیەنەكەمان سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ ڕاگەیاندوە و بەردەوام دەبین تا ئەو ساتەی كە زۆرترین هاوكاری كۆبكەینەوە و ئەو هاوكاریانەش كە تا ئێستا بەدەستمان گەیشتوون، خواردن و پێداویستی سەرەتایی ئاو و نان و شیر و دایبی و چەند كەلوپەلێكی ترن".

 

ئەو ئەندامەی كەمپینە باسی لەوەش كرد: وێڕای ئەوەی ئەم كەمپینەمان ڕاگەیاندوە، لە هەمان كاتدا داواش لە لایەنە سیاسییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە و بەرپرسانی شارەكە دەكەین هەوڵی جدی بدەن بۆ ئەوەی بارودۆخەكە ئارام بكەنەوە و لەبەر ململانێ و ڕق و قینایەتی لەوە زیاتر كورد ئاوارە و ماڵوێران نەكەن.​

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin