Smiley face
Smiley face
Smiley face

تورکیا: هەنگاوەکانی عێراق لە کەرکوک بە ئەرێنیی دەبینین

2017-10-16 20:39:15



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

دەوڵەتی تورک بریاری دا کە دۆخی نائاسایی سێ مانگی دیکە درێژ بکاتەوە، گەشتی ئاسمانی بۆ باشوری کوردستان ڕاگیرا.

 

دەستەی ئاسایشی نەتەوەیی تورک کە بە (MGK) ناسراوە، لەژێر سەرۆکایەتی سەرۆکی گشتی ئاکەپە سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار کۆ بوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا کە دۆخی نائاسایی بۆ ٣ مانگی دیکە درێژ بکرێتەوە و ئۆپەراسینۆ ئیدلب و ئەو ڕواداوانەی کە لە کەرکوک ڕوویاندا باسیان لێوە کرا.

 

دوای کۆبوونەوەکە وتەبێژی حکەمتی ئاکەپە بەکر بۆزداگ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تی: "هیچ فرۆکەیەکی تورکیا بەرەو ئاسمانی باکووری عێراق نافڕیت".

 

بۆزداگ وتیشی: بڕیارمان دا کە دۆخی نائاسایی سێ مانگی دیکە درێژ بکەینەوە، ئەگەر پەرلەمان پەسەندی بکات ئەوا سێ مامگی دیکە دۆخی نائاسایی درێژ دەکرێتەوە.

 

هەروەها بەکر بۆزداگ سەبارەت بە دۆخی کەرکوک وتیشی: لە کەرکوک هەواڵی کردنەوەی هەرێمێک بۆ تیرۆریستان تورکیا نیگەران کردووە، پاراستنی دەسەڵاتداریی عێراق گرنگە، هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق لە دژی کەرکوک بە ئەرێنی دەبینین، ئێمە وەکو تورکیا چاودێری دەکەین و چاو و گوێی تورکیا لەوێیە".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin