Smiley face
Smiley face
Smiley face

سه‌نگاوی: لەگەڵ سوپای عێراق ڕێککەوتین

2017-10-16 19:50:52



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان


           
مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ سوپای عێراق ڕێککەوتین و بڕیارماندا بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ پێش 10/6/2014 واتا پێش هێرشی داعش.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، مه‌حمود سه‌نگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و لێپرسراوی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرەکەدا، سەنگاوی وتی: ئه‌مڕۆ سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عیراق داوای لێکردین لەگەڵیان کۆببینەوە، یه‌که‌م جار بانگهێشتیان کردین بۆ ناوچه‌ی (مه‌نسورییه‌) به‌ڵام من ره‌تمانکرده‌وه‌، دواتر به‌هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ک رێککه‌وتین که‌ له‌ناوچه‌ی (کوبرا) کۆببینه‌وه‌.

 

ناوبراو، وتیشی: گفتوگۆیه‌کی زۆر چڕو پڕمان کرد، بڕیارماندا بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ پێش 10/6/2014 واتا پێش هێرشی داعش، بازگه‌ی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه(ناوچە دابڕێندراوەکانی سنووری دیالە)‌ داده‌نێینه‌وه‌ و دوای به‌ربژارکردنی فه‌وجی فریاکەوتن رێگه‌یان ده‌ده‌ین بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو شارەدێی گوڵاڵه‌.

 

مەحمود سەنگاوی، وتیشی: به‌ هه‌موو لایه‌ک ئارامی ناوچه‌که‌ ده‌پارێزین و رێککه‌وتنمان له‌گه‌ڵ سوپای عیراق کرد تاکو هاوڵاتیانی ناوچه‌ی گه‌رمه‌سێر له‌نه‌هامه‌تییه‌کانی شه‌ڕ به‌دووربن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin