Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر کەرکوک بڵاوکردەوە

2017-10-16 18:27:52



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی سەر کەرکوکەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ڕاگەیەندراویکی سەبارەت هێرشەکەی سەر کەرکوک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوەندی شاری کەرکوک و دەوروبەرییەوە دەستیان بە هێرش کرد، دوای هێرشەکە هێزەکانی پێشمەرگە سەنگەرەکانی خۆیان چۆڵکرد".

 

هەروەها هاتووە:"پاش چوونی هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی گەریلا لە ناوەندی شار و دەوروبەری هێڵێکی بەرگرییان دروستکرد، لە هەندێک شوێن لەنێوان سوپای عێراق و گەریلاکانی ئێمەدا شەڕ دروستبوو".

 

هەپەگە، ڕاشیگەیاندووە:"لەبارەی ئەم بابەتەوە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زانیاریی بەرفراوان بڵاودەکەینەوە".


ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin