Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمەڵ: دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵە ئەمەی لێکەوتەوە

2017-10-16 18:06:57



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت:"لە دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەی چه‌ند حزبێک ئه‌مه‌ی لێ که‌وته‌وه‌ که‌ دۆخی ناوچه‌ ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ پێش قوربانیدانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ داعش".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە شەڕەکانی کەرکوک و خورماتوو بڵاوکردەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
راگه‌یه‌نراوێک له‌ کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستانه‌وه‌
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستان
دانیشتوانی که‌رکوک و خورماتوو...

 

به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ خورماتوو  و شاری که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری ڕوویدا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ و هه‌نگاوێکی مه‌ترسیدار و پاشه‌کشه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ کوردستانیه‌کان و نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقیعیانه‌ی پاش شه‌ڕی داعش و بڕیاری هه‌ڵه‌ی ڕیفراندۆم و گوێنه‌گرتنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ناوخۆ و داوای وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، چه‌ند حزبێک به‌ناوی سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه‌ کارێکیان کرد پشتیوانی دۆستانمان له‌ده‌ست داو حسابیان بۆ هیچ که‌س و لایه‌ن و وڵاتێک نه‌کرد و کێشه‌کانی ناوخۆیان نادیده‌گرت و وه‌ ته‌بایی شێواند و یه‌کڕیزی نێوخۆی زیاتر تێکدا ، مه‌خابن ده‌ره‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌یان ئه‌مه‌ی لێ که‌وته‌وه‌ که‌ دۆخی ناوچه‌ ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ پێش قوربانی دانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕزگارکردنی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ داعش، باجی ئه‌م عینادی و گوێ‌ نه‌گرتنه‌ش به‌شی زۆری که‌وتۆته‌ سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه‌ ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان که‌ ده‌یان ساڵه‌ ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی نه‌وته‌که‌یدا گیراوه‌ و به‌نادیاری بۆ سودی که‌سی و حزبی براوه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک و ئه‌و ناوچانه‌ لێی سودمه‌ند بن، بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رکه‌وت به‌م جۆره‌ عه‌قڵیه‌ته‌ و سیاسه‌ته‌ ناتوانرێ‌ حکومڕانی هه‌رێم  چیتربه‌ڕێوه‌ ببرێ‌.

 

ئێمه‌ له‌ کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، داوا ده‌که‌ین هه‌مووان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆ و به‌ر به‌توند و تیژی و شه‌ڕ و ماڵوێرانی بگیرێت و پێویسته‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌رپرسیارانه‌تر له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجه‌کان مامه‌ڵه‌ بکات وه‌ ڕێ‌ له‌ توند و تیژی و تێکدان و خوێنڕشتن و تاڵانی بگرێت چونکه‌ زوڵم و سته‌م ده‌رهاویشته‌کانی بۆ هه‌موو لایه‌ک خراپه‌ له‌ دونیا و دواڕۆژدا.

 

 له‌سه‌ر دام و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان پێویسته‌ به‌ده‌م ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ره‌کانه‌وه‌ بچن و هاوکاریان بن وه‌ به‌په‌له‌ هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌یان بده‌ن بۆ سه‌ر چێگاو ڕێگای خۆیان، که‌ مه‌خابن جارێکی تر تراژیدیای کۆڕه‌وو ئاواره‌بوونی میلله‌ته‌که‌مان هاته‌وه‌ پێش چاو ئه‌مجاره‌یان له‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌ی سیاسیه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌کان.   

 

کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان
16/10/2017              

ش.ف               
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin