Smiley face
Smiley face
Smiley face

باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوادەکات دەستبەجێ کردەی سەربازیی بووەستێنرێت

2017-10-16 15:42:00



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت، کە زۆر نیگەرانن بەو ڕاپۆرتانەی دەربارەی توندوتیژیی لە کەرکوک بڵاوبوونەتەوە و گشت لایەنەکان بانگهێشت دەکات دەستبەجێ کردەی سەربازیی بووەستێنن.


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پەیامێک-ی لەبارەی ڕەوشی کەرکوک بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەنداروەکەدا هاتووە:"زۆر نیگەرانین بەو ڕاپۆرتانەی دەربارەی توندوتیژیی لە کەرکوک بڵاوبوونەتەوە و بە توندیی دژی ھەر ھۆکارێکین کە ببێتە ھۆی گیان لەدەستدانی خەڵک". 

 

هەروەها، هاتووە:"گشت لایەنەکان بانگھێشت دەکەین بۆ دەستبەجێ وەستاندنی کردەی سەربازیی و گەڕاندنەوەی ئارامیی، لە کاتێکدا ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەند و حکومەتی ھەرێم بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکان و خۆبەدوورگرتن لە ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتر".

 

هەروەها هاتووە:"پشتیوانی بە ئاشتیانە پیادەکردنی ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکومەتی ناوەندیی و حکومەتە خۆجێییەکان بەشێوەیەکی ھاوتەریب لە گەڵ دەستوری عێراقیدا دەکەین لە ھەموو ناوچە جێناکۆکەکان". 

 

لە کۆتایی ڕاگەیەنداروەکەشدا هاتووە:"داعش ئێستاش دوژمنێکی ڕاستەقینەی عێراقە و ھانی ھەموو لایەنەکان دەدەین تیشک بخەنە سەر بەتەواوی ئازادکردنی وڵاتەکەیان لە و دوژمنە".

 

 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin