Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی سۆماڵ گەیشتە ٢٧٦ کوژراو

2017-10-16 10:55:34



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بەرپرسانی حکومەتی سۆماڵ ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممە لە مەقادیشۆی پایتەخت ٢٧٦ کەس کوژران و ٣٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

ئێوارەی ڕۆژی شەممە بارهەڵگرێک لە بەردەم هۆتێلێک لە مەقادیشۆی پایتەختی سۆمالی تەقییەوە و هۆتێلێکە بەتەواوی ڕووخا، لە ئەنجامدا سەدان قوربانی لێکەوتەوە.

 

حکومەتی سۆماڵ سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی بۆ کوژراوانی ئەو تەقینەوەیە ڕاگەیاندووە،.

 

ڕاگەیەندراوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە بۆ ئێستا هیچ تەقینەویەکی تا ئەو ئاستە بەهێز لە سۆماڵ ڕووینەداوە.

 

ئەگەرچی هەتاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام پێدەچێت کە گروپی چەکداری شەباب کە سەربە قاعیدەن ئەو تەقینەوەیەیان ئەنجام دابێت.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin