Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەژەكە داوای چالاكی بۆ ئۆجالان دەكەن

2017-10-16 10:39:03



ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵ

 

یەكێتی ژنانی كورد لە ئەڵمانیا (YJK_E) لە بەیاننامەیەكدا داوادەكەن تا كۆتاییهێنان بە فشار و گومانەكان لەسەر تەندروستی ئۆجالان، دەبێت بەردەوام بین لە چالاكی.

 

یەكێتی ژنانی كوردستان لە ئەڵمانیا، بەیاننامەیەكی بۆ پشگیریكردن لە بینینی ئۆجالان لە لایەن بنەماڵە و پارێزەرەكانییەوە دەركرد.

 

لە بەیاننامەكەدا هاتوە:"دەوڵەتی فاشستی تورك نەیتوانی بەرگەی یەكێتی كوردان بگرێت و ڕۆژبەڕۆژ هێرشەكانی زیاتردەكات، لە كاتێكدا لە ساڵیادی گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی لە دژی ئۆجالان، كوردان لە ئەڵمانیا و تەواوی ئەوروپا بە چالاكی و خۆپیشاندان دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕێبەری گەلی كورد دووپاتكردەوە"

 

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەو لێدوانەی سەرانی دەوڵەتی تورك كراوە لەسەر ڕەوشی ئۆجالان و تیایدا هاتووە:"هەموو جیهان دەزانێت عەبدوڵڵا ئۆجالان چ واتا و گرنگییەكی بۆ نەتەوی  كور هەیە، بۆیە ئەیانەوێت بە زیاتر گوشارخستنەسەر ڕێبەر ئۆجالان  و بڵاوكردنەوەی هەواڵی خراپی تەندروستی، گەلەكەی و بە تایبەت ژنان بخەنە دۆخێكی پڕ ترس و دژوارەوە.

 

لە بەیاننامەكەدا داوا لە سەرجەم ژنان و تەواوی  هێزە دیموكراتی خوازەكان و دۆستانی كورد دەكەن پشتیوانی لە داواكاری بینینی ئۆجالان بكەن لە لایەن بنەماڵە و پارێزەرەكانییەوە و هاتوە: ئێمە داوا لە ڕای گشتی و كۆنسەی ئەوروپا دەكەین، هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و ئەركی خۆیان جێبەجێبكەن.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin