Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: داخستنی سنوورەکانی هەرێم لەسەر داوای ئێمە بووە

2017-10-15 18:36:00



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئێران دەروازە سنوورییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانی داخستووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم گەڕاندووەتەوە.

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەرسێ دەروازەی 'حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان' لە ئێرانەوە بەڕووی هەرێمی کورستاندا داخران، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا د.ئەحمەد محجوب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، کە لە سەر داواکاری حکومەتی عێراق ئێران دەروازە سنوورییەکان داخستووە.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند:داخستنی سنوورەکان لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی حکومەتی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکاندایە، بە ئامانجی گەرەنتیکردنی یەكێتی عێراق و سەلامەتی خاکەکەی، ئەمەش دوای ئەنجامدانی ڕاپرسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin