Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنێک بە نان فرۆشتن بژێویی خۆی و خوشکەکەی پەیدا دەکات

2017-10-15 11:06:48



ڕۆژنیوز- ناوه‌ندى هه‌واڵەکان

 

ژنێک، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌کى منبیج، بۆ په‌یداکردنى بژێوى ژیانى خۆی خوشکەکەی نان ده‌فرۆشێت.

 

له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کانى ناو سوریا هاوڵاتیانى زۆربه‌ى شاره‌کان ئاواره‌ى ناوچە ئارامەکان بوون بۆ بەردەوامیدان بە ژیان.

 

مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د، خەڵکی شاری حەلەب-ە و له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕ و خراپى بارى ژیانیان ناچار له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌ى ئاوارەی شاری منبیج-ی باکوری سوریا بوون.

 

مه‌ریه‌م، ته‌مه‌نى ٥٠ ساڵه‌ و له‌پاش کۆچی دوایی دایک و براکه‌ى لەگەڵ خوشکەکەی پێکەوە دەژین، بۆ پەیداکردنی بژیویی ژیانی هەردووکیان له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ى به‌رکه‌ل له‌ شارى منبیج، نان ده‌فرۆشێت.

 

مرەیەم، به‌ ئاژانسى هاوارى وتووە: من له‌ کاتى شه‌ڕه‌که‌وه‌ براکه‌مم له‌ده‌ستدا بۆ ئه‌وه‌ى موحتاجى که‌س نه‌بم و بژێوى خۆم و خوشکه‌که‌م به‌ده‌ستبێنم ئه‌م کاره‌ ده‌که‌م.

 

 

ش.ف


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin