Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕاژن: دلیشان لە كۆبانێ‌ سەری بۆ داگیركەران نەوی نەكرد

2017-10-14 17:10:33



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دوای شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووس دلیشان ئیبش، ڕاژن، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: دلیشان لە دژی زوڵم و زۆرداری بە پێنووس و كامێراكەی هەوڵێكی گەورەی داوە بۆ تێكۆشانی ئازادی.

 

كوردۆناسیۆنی یەكێتی ڕاگەیاندنی ژنانی كوردستان، (ڕاژن) بە بۆنەی شەهیدبوونی دلیشان ئیبش ڕۆژنامەنووس لە ئاژانسی هاوار، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە .

 

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە:"وێڕای ڕیزگرتن لە خەباتی ڕاگەیاندنی شەهید دلیشان، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارانی هاوڕێی ئەخوازین، ڕاگەیاندنی ئازادی ژن لە ژێر هەر بارو مەرجێكدا بێت وەك خەباتی ژنان دەبینرێت، شەهید دلیشان ستەم و داگیرکاری چەتەکانی داعش بە قەلەمەکەی بە هەموو دنیا ڕاگەیاند".

 

ئەوەش هاتووە:"دلیشان لە کۆبانێ سەری بۆ داگیركەران نەوی نەكرد، بە قەڵەم و کامیراکەی هەوڵێکی گەورەی دا لە پێناو ئازادی-دا.

 

كوردۆناسیۆنی یەكێتی ڕاگەیاندنی ژنانی كوردستان، لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: دلیشان بڕوای تەواوی بەوە هەبوو، كە شۆڕشی سوریای دیموكرات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێتە هۆی دەستپێكردنی ژیانێكی نوێ بۆ ناوچەكە، هەروەها هەستی بە زوڵم و چەوساندنەوەی سەر ژنان دەکرد، هەربۆیەش لەناو خەباتی ڕاگەیاندندا تێكۆشانی كرد، ئێمەش بەڵێنی بەردەوامبوونی خەباتەکەی دەدەین و هەڵگری پەیام و خەونەکانی دەبین.

 

جێگای ئاماژەیە، كە دوو ڕۆژ پێش ئێستا، چەتەكانی داعش بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردە سەر هاوڵاتییان لە ئەبو فاس-ی سەربە دێرەزۆر، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٤ هاوڵاتی شەهیدبوون، كە دلیشان ئیبش-یش یەكێك بوو لەو شەهیدانە و بۆ رووماڵی شەڕەكانی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە چووبووە ئەبو فاس بۆ ئاژانسی هاوار نیوز، هەروەها ڕزگار دەنیز و هۆگر محەمەد، دوو ڕۆژنامەنووسی دیكەی ئاژانسەکەبوون برینداربوون و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكی-دان.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin