Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەرمی شەهید دلیشان لە کۆبانێ بە خاک سپێردرا

2017-10-14 14:01:47



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

تەرمی شەهید دلیشان ئیبش، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی هاوار لە کۆبانێ بەخاک سپێردرا.

 

ئەمڕۆ تەرمی شەهید دلیشان ئیبش، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ئانها)، لە کۆبانێ بە خاک سپێدرا.

 

پێش بەڕێکردنەوەی تەرمەکەی بۆ کۆبانێ، لە قامیشلو مەراسیمێکی ماتەمینیی بەڕێوەچوو، کە دەیان ڕۆژنامەنووس و هاوڵاتی تیایدا بەشداربوون.

 

لە مەراسیمەکەدا، ستێرک گولۆ، ئەندامی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد قسەی کرد و وتی: کامێرای دلیشان تەنیا ئامێرێک نەبوو بۆ وێنەگرتن، بەڵکو ئامێرێک بوو بۆ لەناوبردنی چەتەکانی داعش.

 

پاشان تەرمی ئەو ڕۆژنامەنووسە شەهیدە ڕەوانەی کۆبانێ کرایەوە و لە گۆڕستانی شەهید دیجلەی کۆبانێ بە ئەنجامدانی مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.

 

جێگای ئاماژەیە، کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا چەتەکانی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییان لە ئەبو فاس، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٤ هاوڵاتی شەهیدبوون، کە دلیشان ئیبش-یش یەکێک بوو لەو شەهیدانە و بۆ رووماڵی شەڕەکانی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە چووبووە ئەبو فاس، هەروەها ڕزگار دەنیز و هۆگر محەمەد، دوو ڕۆژنامەنووسی دیکەی ئاژانسی هەواڵی هاواریش برینداربوون و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشک-دان.

 

 


 

ش.ف
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin