Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە مەخمور یادی شەهیدێکی یەژاستار کرایەوە

2017-10-14 10:36:59



ڕۆژنیوز - مەخمور

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور، بە ئەنجامدانی مەراسیمێک یادی نەورۆز سەڤەن، شەهیدێکی یەژاستار کرایەوە.

 

دوێنێ لە ناوەندی بنەماڵەی شەهیدانی کامپی مەخمور، یادی سەڤەن نەورۆز بە نازناوی ئامارا سەرفیراز، گەریلای شەهیدی یەژاستار کرایەوە، کە ڕۆژی ٩ی ئەیلول لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک شەهید ببوو.

 

 

مەراسیمەکە کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان پەیامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی هەپەگە و یەژاستار بۆ شەهیدبوونی ئامارا سەرفیراز خوێندرایەوە.

 

پاشان نەبیر زاگرۆس، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی عەشتار قسەی کرد و وتی: ئەو هێرشانە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجام و لەمەبەدواش ناگەن، گەریلا ئامارا پێش ئەوەی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بێت ئەندامی تەڤگەری گەنجان بوو، بە هێز و ورەیەکی زۆرەوە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو و تا دوا هەناسەکانی دژی فاشیزم و نەژادپەرستی تێکۆشی.

 

 

پاشان موراد سەرفیراز، باوکی شەهید ئامارا قسەی کرد و وتی: سەرەتا سەرەخۆشی لە ڕێبەرایەتی و هەڤاڵەکانی شەهید ئامارا و گەلی کورد دەکەم، دوژمن تا ڕادەیەک خوێنمژە کە بە هیچ شێوەیەک تێر نابێت و کچان و کوڕانمان دەکاتە ئامانج.

 

 

مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی شەهید نامرن و بێ سەرۆک ژیان نابێت کۆتایی پێهات.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin