Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتیان: داگیركەران بە گرتنی ئۆجالان ویستیان خەباتەكەی لەناوبەن

2017-10-13 13:05:02



ڕۆژنیوز- دانا عومەر

 

بەشێك لە هاوڵاتیان پێیانوایە ئەو گەلەكۆمەی داگیركەران بۆ دەستگیركردنی ئۆجالان كردیان، هۆكاری ئەو تێكۆشانە بوو كە ئۆجالان دەیكرد بۆ ئازادی، دەشڵێن: داگیركەران ویستیان بە دەستگیركردنی ئۆجالان خەباتەكەی لەناو بەرن، بەڵام زیاتر گەشەی كرد.

 

لە ڕۆژی نۆی ئەم مانگەدا، 19 ساڵ تێپەڕی بەسەر گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی بۆ سەر عەبدوڵا ئۆجالان-ی ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان، كە بەهۆیەوە ئۆجالان ناچار كرا خاكی سوریا بەجێ‌ بهێڵێت و ڕوو لە ئەوروپا بكات، دواجار لە فڕۆكەخانەی وڵاتی كینیا ڕفێندارا بەرەو توركیا.

 

یوسف محەمەد، كەهاوڵاتییەكی كاسبكار بوو، لە بازاڕی شاری سلێمانی، لەبارەی گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی دژی ئۆجالان بە ڕۆژنیوزی وت:"ئەو گەلە كۆمەیەی بەرامبەر ئۆجالان كرا، گەلە كۆمەیەك بوو بەرامبەر بە كورد كرا و تاوەكو ئێستاش بەردەوامە، هەموومان دەزانین كە ئێران و توركیا و عێراق و هەندێك وڵاتی تریش كە سنوریشیان بە سنورمانەوە نییە، بەردەوام دژایەتی كورد دەكەن".

 

 

وتیشی:"هیچ كەسێك سەرناكەوێت لە دژایەتیكردنی كورد، پێشتر قازی محەمەد لە سێدارە درا، بەڵام دۆزی كورد بەهێزتر بوو، بۆیە دەستگیركردنی ئۆجالانیش ڕەنگە ببێتە هۆی ئازادكردنی باكوری کوردستان، بۆیە پێویستە هەركەسێك چۆن بۆی دەگونجێت پێویستە داوای ئازادی ئۆجالان بكات، ئەمە بەرپرسیاریەتییەكی ئەخلاقییە بۆ هەموو كوردێك".

 

هیوا زاهید، كە هاوڵاتییەكی دیكەی شاری سلێمانی بوو لەبارەی هەمان بابەتەوە بە ڕۆژنیوزی وت:"لەناو كورددا سەركردەی باش كەم بووە، یەكێك لەو سەركردە باشانەی كە هەیە سەرۆك ئۆجالان-ە، بۆیە بووە ئامانجی داگیركەران، ئەو تێكۆشان و خەباتەی كە ئۆجالان دەیكرد بە داگیركەران هەزم نەدەكرا، بەدەستی چەند وڵاتێك هەوڵی دەستگیركردنی درا".

 

 

وتیشی:"داگیر كەران ئامانجی خۆیان نەپێكاوە و لەو كاتەوەی كە ئاپۆ گیراوە فكرەكەی پەرەی سەندوو و زیاتر بڵاو بووەتەوە".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin