Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشمەرگە بە قوڵایی كیلۆمەترێك لە سە نگەرەكانیان پاشەكشەیان كردووە

2017-10-13 12:44:04



ڕۆژنیوز - سۆران محەمەد

 

بە درێژایی 18 كیلۆمەتر لە چوار ناوچەوە، هێزەكانی پێشمەرگە كیلۆ مەترێك كشاونەتەوە، فەرماندەی پێشمەرگەش ڕایدەگەێنێت: "كشانەوەی پێشمەرگە پلانێكی سەربازییە".

 

شەوی ڕابردوو، لە میحوەری باشوری كەركوكی هێزەكانی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی دەستی بە جمۆجۆڵی سەربازی كرد، لە چەندین ناوچەدا هەڕشەیەیان لە هێزەكانی پێشمەرگە كردووە.

 

فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە، كە ناو و دەنگەكەی لای ڕۆژنیوز، پارێزارەوە و نەیوست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"هێزەكانی پێشمەرگە بە درێژی 18 كم و لە چوار ناوچەدا، بە قوڵایی یەک كیلۆمەتر پاشەكشێیان كردووە".

 

ڕاشیگەیاند:"پێشتر پێشمەرگە لە نزیك چەمی ئاوی ناوچەكە بووە، دوای ئەوەی ئەو ناوچانە لە دەستی داعش كۆنتڕۆڵ كراتەوە، پێشمەرگە سەنگەرەكانی بردۆتە پێشمەوە، بەڵام ئێستا بە قوڵایی یەك كیلۆ مەتر كشانەوتەوە دواوە، بۆ ئەمبەری ئاوەكە و سەنگەری پێشووتریان".

 

ڕاشیگەیاند:"هۆكاری كشانەوەی پێشمەرگە، پلانێكی سەربازییە، وەك نیاز پاكیش ئەم كارە كراوە، بۆ ئەوەی شەڕ ڕوو نەدات".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin